ژنان لە هەموو شوێنێک پشتیوانی دەکەن: پێویستە بەرەیەکی بەهێزی تێکۆشان هەبێت

بهار ئاڤرین، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، هەڵسەنگاندنی بۆ هەنگاوی پشتیوانی ژنان کرد و وتی ئەم جۆرە هەنگاوانە وادەکات دەنگی ژنان لە شەنگال و ئەفغانستان ببیسترێت.

سۆرگوڵ شێخۆ

قامیشلۆ-بە ئامانجی پشتیوانیکردنی ژنانی شەنگال و ئەفغانستان، کۆمەڵەی ژنانی کوردستان- کەژەکە لە ٣ی ئابەوە هەڵمەتێکی دەستپێکردووە. بھار ئاڤرین، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی ئەم هەڵمەتەی هەڵسەنگاند.

 

"هەڵمەتی کەژەکە زۆر گرنگ بوو و لە کاتی خۆیدا دەستیپێکرد"

بهار ئاڤرین ڕایگەیاند، بوونی هەڵمەت بۆ پشتیوانی ژنان لە بەشێکی وەک ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست پێویستییەکی بەردەوامە و وتی: ئەو هەڵمەتەی کە لەلایەن کەژەکەوە دەستیپێکرد لە کاتی خۆیدا هات، بەتایبەتی لە کاتێکدا کە جینۆساید دژی ژنان بە هەموو شێوەیەک ئەنجام دەدرێت، ئەگەر ئێمە تەنها بە شێوەیەکی جەستەیی جینۆسایدی ژنان دەرببڕین، ئەوە ڕاست نابێت، جینۆسایدێکی کولتووری و باوەڕی هەیە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دەدرێت، لە بارودۆخێکدا کە ژنان ئامانجی جەنگەکانن، بەهۆی سیستمی دەوڵەت - نەتەوەکە گەیشتوونەتە ئاستی دیکتاتۆریەت و فاشیزم، ژنان ڕووبەڕووی دۆخێکی خراپ دەبنەوە.

 

"ئەم جۆرە هەنگاوانە ڕێگە خۆش دەکەن بۆ گوێگرتن لە دەنگی ژنان"

بهار ئاڤرین لەبارەی کاریگەرییەکانی هەڵمەتەکە و ئەو ڕێکخراوانەی کە پشتیوانییان لێکردووە وتی: هەڵمەتەکە دەستیپێکرد، زۆرێک لە ژنان پشتیوانی خۆیان نیشاندا، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە تا ژنانی ئەفغانی و چەندین کۆنفرانس ڕێکخران، ئەم جۆرە هەڵمەتە زۆر گرنگ و بەنرخە بۆ ڕێگەدان بەناساندنی جینۆسایدکردنی ژنان بە شێوەیەکی بەهێز لەسەر ئەجێندای جیهانی، لە هەمان کاتدا بۆ گوێگرتن لە دەنگی ژنان لە ئەفغانستان و شەنگال، بۆیە ئەم هەڵمەتە ڕێگە بە دامەزراندنی ڕۆحی هاوکاری لە نێوان ژنان دەدات، ئەم ڕۆحە بە شۆڕشی ژنان بنیاد نراوە و بەهێزکراوە، کە ئێستا بووەتە مۆدێلێکی سەرنجڕاکێش لە جیهاندا. یەکێک لە دەستکەوتە گرنگەکانی شۆڕشی ژنان ، ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" بوو کە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد، لەسەدەی ٢١دا پێویستە ئازادی لەو خاکەدا دەست پێبکات کە ژنان تێیدا بوونەتە کۆیلە، ئەمەش لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست ڕوودەدات.

 

"پێکهێنانی هێزەکانی خۆپاراستن گرنگە"

بهار ئاڤرین تیشکی خستە سەر بارودۆخی ژنانی ئەفغانی و ئەو خەباتەی دوای ٢٠ ساڵ لە دەستکەوتەکان و وتی: "دوای ئەوەی تاڵیبان گەیشتە دەسەڵات، بارودۆخی ژنانی ئەفغانی سەخت بوو، دەستکەوتی ٢٠ ساڵیان لێ وەرگیراوە. دوو ساڵی زۆر سەخت بەسەر ژناندا تێپەڕی تەنانەت بە نهێنیش، ئەوان دەتوانن تا ڕادەیەک خۆیان ڕێکبخەن، بەڵام زەحمەتی دامەزراندنی ئەم ڕێکخراوە لەناو کۆمەڵگادایە. هەوڵەکانی ژنان بۆ لابردنی چەک و دروستکردنی هێزێکی سروشتی دژی تاڵیبان جێگای ڕێز بوو، بەڵام بەردەوام نەبوون، بۆیە پەروەردەو زاناکردنی ژنان بەس نییە، ڕێکخستن و بنیادنانی هێزی بەرگریکردن لە خۆیان فاکتەرێکی زۆر گرنگە بۆ ژنان لە ئەفغانستان، هەڵمەتی دژ بە سەرکوتکردنی ژنان و کوشتن و هاوسەرگیری لە تەمەنێکی زوودا زیادی کردووە، زۆر گرنگە کە ژنان ئاستی خەبات و کار گەشە پێبدەن لە کاتێکدا کە زۆر زەحمەت و گەمارۆ لەلایەن تاڵیبانەوە هەیە، لە ڕووی شۆڕشی ژنانەوە، دەتوانین یارمەتی ژنانی ئەفغانی بدەین لە ڕوانگەی پەرەپێدانی خەباتێکی بەردەوام و داهێنەرانەوە.

 

"هەنگاوی کرداری گرنگە بۆ ڕێگریکردن لە جینۆسایدکردنی ژنان"

بهار ئاڤرین لەبارەی ڕێگریکردن لە جینۆسایدکردنی ژنان قسەی کرد و وتی: لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بنیادنانی ماڵی ژنان، هاوکارییەکانی ژنان، سەربەخۆیی ئابووری ژنان و بنیادنانی گوندی ژنان، هەموو نموونەیەکن لەو ژنانەی کە بەرگری لە خۆیان دەکەن دژی جینۆسایدەکان، لە هەمان کاتدا، زۆر گرنگ بوو کە فاکتەرێکی بەرگریکردن لە خۆ و سەربەخۆیی لە شەنگال دابمەزرێندرێت، کە باوەڕی بە خۆی دامەزراند و شێوازەکانی لاوازیی ژنانی لە مێشکی کۆمەڵگەدا شکاند، بەم هەنگاوانە ژنانی ئێزیدی ڕێگری لە کۆمەڵکوژییەکی دیکە دەکەن، زۆر گرنگە کۆنفرانس یان هەنگاوەکان لەم پرۆسەیەدا ڕێکبخەین، لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە ڕێکخراوەکەمان بهێنینە ناو کۆمەڵگەوە و ئەو ڕوانگانە جێبەجێ بکەین کە بە هەنگاوی کرداری پێشکەشی دەکەین، هەنگاوی کرداری گیراوەتەبەر.

 

"کۆمەڵکوژیی ژنان بەڕێگەی فیزیکی تێپەڕیوە، ئامانجی ئایدۆلۆژییەکەی"

بهار ئاڤرین ڕایگەیاند، هێرشەکان ئاستی جەستەیییان تێپەڕاندووە و ئێستا لە ئاستی ئایدۆلۆژیدا ئەنجامدەدرێن، وتیشی: ئەمە هێرشێکە بە تایبەتی بۆ سەر دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان و بە ئامانجگرتنی پێشەنگەکانی ژنانی کورد بەشێکە لە سیاسەت و جینۆسایدکردنی ژنان، ئەم سیستمەی ئێستا ئەو پێشکەوتنانە قبوڵ ناکات کە لە ئەنجامی خەباتی ژناندا بەدەستهاتوون، شەهیدبوونی پێشەنگەکانی ژنان لەم ساڵانەی دواییدا پشتڕاستی دەکاتەوەم بۆیە ئێمە دەڵێین کە زانابوونی ژنان هۆکارێکی گرنگە بۆ کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی، هەنگاوی نوێ لە دژی هەموو جۆرە هێرشێکی دوژمن دەگیرێتەبەر، کار و خەباتی ژنان لە بەرزترین ئاستدا و هەنگاوی نوێ بەگوێرەی ڕوانگەی ئەو کارە دەگیرێنەبەر کە ئەنجام دەدرێت.

 

"لە ناوڕاستی قەیران و ئاژاوەی ئێستادا، بنیاتنانی بەرەیەکی بەهێزی خەبات و بەرخۆدان"

بهار ئاڤرین لە کۆتایی هەڵسەنگاندنەکەیدا وتی: ژنان هەرگیز پشتگیری نەکراون لەلایەن یاساکانەوەم بۆیە ئێمە دەمانەوێت هاوپەیمانییەکی کۆمەڵایەتی هەبێت بۆ ئەوەی ژنان بتوانن کارەکانیان لە دەوروبەری ئەنجام بدەن، ئەوەی تا ئێستا کێشەکانی ژنان قووڵتر و خراپتر کردووە، ئەو یاسایانەیە کە پیاوان نووسیویانە، یاسای نێودەوڵەتی پارێزگاری لە ژنان نەکردووە و بە پێچەوانەوە کێشەکانی قوڵتر کردووەتەوە،  لەوەش گرنگتر، ژنان دەبێت سیستمێکی تایبەت بە خۆیان بنیاد بنێن بە هێز و ئیرادەی خۆیان و هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی خۆیان و دەوروبەری، ئەوەی ئێمە دەمانەوێت بیکەین لەناوبردنی دەوڵەت نییە، بەڵکو چۆنیەتی بنیادنانی سیستمێکی نوێی خۆبەڕێوەبردنە، لە ناوچەکەدا ئاژاوە هەیە، کە ڕێکخراوەکان و بزووتنەوەکان دەتوانن لەم ئاژاوەیەدا سیستمێک بنیاد بنێن و ساتی ئازادی دروست بکەن، دەتوانن سەرکەوتن بەدەستبهێنن.