ژنان لە بەدواداچوونەکان بۆ چارەسەری کۆرۆنا وەلانراون
سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ژنان ٧٠%ی كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی لەسه‌ر ئاستی جیهان پێكدەهێنن و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه زه‌ره‌مه‌ندی سه‌ره‌كین له په‌تای كۆرۆنادا، به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران و حكومهتهكانەوە له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌شێوازێكی رێكخراو له بەدواداچوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری په‌تای كۆرۆنا وەلانراون.
ناوەندی هەواڵ
به‌پێی ڕاپۆرتێكی هاوبه‌شی ئه‌نجومه‌نی ژنانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدان له‌گه‌ڵ تاقیگه‌ی یه‌كسانی زانكۆی بیتسبێرگ، په‌تای كۆرۆنا کاریگەری خراپی کردووەتە سەر ژنان، ئەمەش تەنها کارمەندانی كه‌رتی ته‌ندروستی ناگرێتەوە، به‌ڵكو بووەتە هۆی له‌دەستدانی كاره‌كانیان به هۆی قه‌یرانی ئابوریه‌وه، لە به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژی خێزانی، نه‌دانی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كه زیاتر لە ٤٧ ملیۆن ژن هەژار بوون، ژنان زەرەرمەندی سەرەکین.
ڕاپۆرته‌كه ئەوەی خستووەتە ڕوو له‌ناو دامه‌زراندنی ٢٢٥ گروپ بۆ به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له ١٣٧ وڵات، ته‌نیا ٢٥% له ئه‌ندامه‌كانیان ژنن.
له‌م باره‌وه به‌رێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدان سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌خیم شتای ده‌ڵێت: سه‌رباری ئه‌وه‌ی ژنان له به‌ره‌كانی پێشه‌وەی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا بوون به‌ڵام به شێوازێكی داڕێژراو له پرۆسه‌ی بڕیاردان له‌سه‌ر چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئاسه‌واره‌كانی ئه‌م په‌تایه وەلانراون.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه بۆ كاریگهركردنهوهی چاره‌سه‌رییه‌كان ئه‌بێت له سیاسه‌ت و پلانداناندا یەکسانی ڕەگەزی ڕه‌چاو بكرێت، له‌م باره‌یەوه به‌رێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی ژنان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان، بومزيلي ملامبو-نوكا ده‌ڵێت: له ئێستادا پیاوان پێیان وایه كه به ئه‌ركێكی مهزندهنهكراو هه‌ستاون ئه‌ویش بڕیاردانه له‌سه‌ر ژنان به‌بێ سوود وه‌رگرتن له ڕاو بۆچوونی خودی ژنان، ده‌بێت ئه‌م كاره ده‌ستبەجێ ڕاست بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئاینده‌یه‌كی یه‌كسان مسۆگه‌ر بكه‌ین.
ت.پ