ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ٨ی ئادار دەست بە ڕێپێوان دەکەن
پلاتفۆرمی چالاکی هاوبەشی تەڤگەرو ڕێکخراوەکانی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە دروشمی "با 'ژنان بە ئازادی بژین' سووریایەکی دیموکراتیکبونیاد بنێین"، چالاکییەکانی ٨ی ئاداری دەستپێکرد.

حەسەکە
پلاتفۆرمی چالاکی هاوبەشی تەڤگەرو ڕێکخراوەکانی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە گرنگی و چالاکییەکانی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان بڵاوکردەوە، سەرەتای ڕاگەیەندراوەکە بە وتنی "بە ڕۆحی بەرخۆدانی ژنانی تێکۆشەر و خۆنەویست کە ئازادی و ئاشتییان خۆشدەوێت، یادی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان دەکەینەوە کە لە سەرانسەری جیهاندا دەستکەوت و سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.
" ژنە شەهیدەکان بەبیردەهێنیەوە"
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەبەوە کراوە کە وەک ڕۆژی خەبات بۆ ئازادیی ژنان و دابینکردنی مافەکانیان کە چەندین سەدە بەردەوام بووە، بەرهەمی خەباتی بەردەوامیان بە درێژایی مێژوو لە یاد دەکرێت، لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بە ڕێزەوە یادی شەهیدانی سەر ڕێگای ئازادی ژنان دەکەینەوە، لە هەیفا عەرەبۆ، مەنیجە حەیدەر، کەرەم شەهاب، جیهان بیلگین، ئارژین کۆبانێ، خەزنە عەبدی، زۆزان حەمۆ تا هێزا کۆبانێ و هەموو شەهیدانی ئازادی، ئێمە بەڵێنی بەرخۆدان و خەباتی بەردەوام نوێ دەکەینەوە تا دەگەینە هیوا و خواستەکانیان بۆ ژیانێکی ئازادی و دادپەروەری و ئاشتی، لەم ساتە مێژوویانەدا بە ئەوپەڕی دڵسۆزی و پەرۆشیەوە سڵاو دەنێرین، لە مەیدانەکانی شۆڕشی ژنانەوە تا سیمبولی بەرخۆدانی ئاشتی، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، کە هاوەڵێکە لەسەر ڕێگای ئازادی ژنان، هەروەها بەرخۆدانی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە سەرەڕای هەموو ئازار و مەینەتیەکانی شەڕ و داگیرکاری سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە.
"خەباتی ئێمە لە دژی سیاسەتی کۆنەپەرستانە گەشە دەکات"
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بە بەرخۆدان و ئیرادەی بەهێزەوە، بەربەستی خەبات و بەرخۆدانیان بەرزکردووەتەوە تا ئەمڕۆش بوونەتە نموونەی ئیلهام و بوێری بۆ هەموو ژنانی سووریا، لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هەروەها پێشوازی لە ٨ی ئادار دەکەین، هەڵوێستی ژنانی پێشەنگ بەرز دەنرخێنین کە لە هەموو بوارەکاندا بە ڕەنگی ئازادی و خەبات، بە ڕۆح و واتا ببنە نیشانەیەکی نوێ لەسەر ڕێبازی خەباتەکەمان و لە پێناسەکردنی دیدگای سیاسی و کۆمەڵایەتی داهاتوومان، با دەنگمان لە دژی سیاسەتی فاشیستی کۆنەپەرستانە و شێوازە حوکمڕانییە پیاوسالارەکان بەرز بکەینەوە کە دوژمنایەتی هەموو ژنان و گەلانی ئازادن.
بانگەوازێک بۆ ژنانی سووریا
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەو ژنانە تیشکیان خستۆتە سەر بارودۆخی ژنانی سووریا و ڕایانگەیاندووە، ٨ی ئاداری ئەمساڵ ئاهەنگ دەگێڕین، بەڵام ئازارەکانی ژنان لە سەرتاسەری سووریا بەردەوامە، ئەوان ڕووبەڕووی سەختترین ئاستەنگ دەبنەوە، وەک کەمکردنەوە و دوورخستنەوەی ڕۆڵیان و سەرکوتکردنی ئازادی لە نادادپەروەری و ستەم و کۆلۆنیالیزم و هێرشی جددی وەک کوشتن و دەستدرێژی و ڕفاندن و ئاوارەبوون، جگە لەوەش ئەنجامدانی تاوانی جینۆساید دژی ژنان زیادی کردووە، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتە تیرۆریستییەکانی داگیریان کردووە، سەرەڕای هەموو ئەمانە، ژنان ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە بوژانەوەی کۆمەڵگەدا و لە بەرامبەر هەموو ئەو سەختی و کۆسپانەدا، توانای گۆڕانکاری و دیموکراسی خۆیان نیشان دەدەن.
"ئێمە سیاسەتی شەڕانگێزی داگیرکەر ڕەتدەکەینەوە"
لەسەر ناوی پلاتفۆرمی چالاکی هاوبەشی تەڤگەرەکانی ڕێکخراوەکانی ژنان لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سیاسەتی شەڕانگێزی و داگیرکەری، ئایدۆلۆژیای توندڕەو، بێدەنگی دەوڵەتە نێودەوڵەتییەکان، و هەڵوێستە ناجددیەکان سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە دژی هەموو جۆرە توندوتیژی و تاوان و پێشێلکارییەکی دڕندانە ڕەتدەکەینەوە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و ڕژێمە دەسەڵاتدارەکان لە دژی ژنانی سووریا ئەنجام دەدەن.
"هەوڵەکان بۆ ئاشتی و ئاسایش بەردەوامن"
لەسەر بنەمای ئەم پرەنسیپە و ئامانجە بنەڕەتییەکانی، پلاتفۆرمی چالاکی هاوبەشی تەڤگەرو ڕێکخراوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژندا، هەوڵی یەکخستنی هێز و هەوڵەکانی ژنان دەدات لە پێناو پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە لە خەباتیاندا بەدەستیان هێناوە، کۆنگرەی ستار ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاسایش و ئارامی و دەستەبەرکردنی مافەکانیان لە دەستووری داهاتووی سووریادا، بۆ زیندووکردنەوەی گیانی بەرخۆدانی ژنانی ماندوونەناس و بەرخۆدێر لە پێناو گەیشتن بە خواست و ئامانجە هاوبەشەکانیان کە بریتین لە ئازادی و دادپەروەری و دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی ئازاد.
" بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی سووریایەکی دیموکراتیک بونیاد دەنێین"
داوا لە هەموو ژنان و داکۆکیکارانی ئازادی و دیموکراسی و ئاشتی دەکەین کە ستراتیژێکی نەتەوەیی ژنان دابمەزرێنن کە بتوانێت پێشەنگایەتی مەیدانەکە بکات، بۆ پەرەپێدانی تێڕوانینە بنیاتنەرەکانمان، چارەسەرکردنی کێشەی ژنان بە بەهێزکردنی ئیرادە و هێز و هەڵوێستە ئینسانییەکانی خۆمان و ڕێکخستنی ڕیزەکانمان و درێژەدان بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە سەرانسەری جیهاندا، لەسەر ئەو بنەمایە، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکارەوە، دەستپێکردنی هەڵمەتی ساڵی ٢٠٢٥ بە دروشمی 'بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی، سووریایەکی دیموکراتیک بونیاد دەنێین' ڕادەگەیەنین.
کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند کە چالاکییەکانی لە ٢٥ی شوبات تا ٨ی ئادار بەردەوام دەبێت، بەم شێوەیەی خوارەوە:
* تەواوی شارەکان بە ڕەنگی ژنان بڕازێندرێنەوە و دروشمی بانگەشە لە بەردەم هەموو شارێکدا بەرز بکرێتەوە.
* کۆبوونەوەی جەماوەری بۆ ڕای گشتی لەسەر پرسی خەباتی ژنان ئەنجام بدرێت.
*پێویستە لە سەرجەم گوند و گەڕەک و دامەزراوەکان سیمینار بکرێت.
* وۆرک شۆپ لەسەر ڕۆڵی ژنان لەسەر ئاستی هەر کانتۆنێک ئەنجام بدرێت.
* هیلالی زێڕین بە بۆنەی ٨ی ئادار گۆرانییەک دەربارەی ژنانی سووریا بڵاودەکاتەوە.
* تیپەکانی تۆپی پێی ژنان یارییەکانیان پێشکەش دەکەن.
*پانێلی ئۆنلاین لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ژنان ئەنجام دەدرێت.
*سەردانی گوندی ژنوارو چاندنی نەمام.
*پێویستە گوڵ یان درەخت لە بازگە ئەمنییەکان تەرخان بکرێت بۆ هاوڕێی ژنان.
*پێویستە پێشانگایەک لە وێنەی هاوڕێیانی شەهید و کورتە پێناسەی ژیانیان ڕێکبخرێت.
* سیمینارێکی دیالۆگ لەلایەن ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە لەسەر ئاستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوۆریا بەڕێوەدەچێت.
* وۆرک شۆپ لە شارەکانی کۆبانێ و کانتۆنی حەسەکە و قامیشلۆ و ڕەققە بەڕێوەدەچێت.
* پروسەر بۆ بانگەشەکردن لە ٨ی ئادار دابەش دەکرێت.
* ڕۆژی ٨ی ئادار ڕێپێوانی گەورە لە کانتۆنی قامیشلۆ، حەسەکە، کۆبانێ، حەلەب، دیمەشق، باشووری لوبنان و ئەوروپا بەڕێوەدەچێت.
* هەڵمەتێکی هاشتاگ دەستپێدەکات.
* پێشانگایەک لە شاری حەلەب دەکرێتەوە.
*پێشانگا بۆ کاری دەستی لە شاری ڕەققە و تەبقا دەکرێتەوە.
*پەرتوکی ژنان بەسەر ژناندا دابەش دەکرێت.
* کردنەوەی دوکانی بەرگدرووی ئینانە لە شاری حەسەکە
*پێویستە لە کانتۆنی جزیرە ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجام بدرێت بۆ پاڵپشتیکردنی سەرجەم ژنان لە سەرتاسەری کوردستانەوە، پێویستە هەموو وێنەکانی هەڤاڵانی شەهیدی ژن لە ڕووداوە گەورەکان دوور بخرێنەوە و بە تایبەتی ئاڵای کۆنگرەی ستار بەرز بکرێتەوە.
* لە ٨ی ئادار لە سەرجەم کانتۆنەکان چالاکییەکان ئەنجام دەدرێن.