ژنان داوای خاوەنداری کردن لە کەیسی ئەفریقای باشوور دژی ئیسرائیل دەکەن

ژنانی یەمەنی داوایان لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کردووە خاوەنداری لەو کەیسە بکەن کە ئەفریقای باشوور دەستیپێکرد سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە.

ڕانیا عەبدوڵا

 

یەمەن-لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە، هەزاران هاوڵاتی مەدەنی لەناویاندا ژن و منداڵ گیانیان لەدەستداوەو هەزاران کەسیش برینداربوون، ژنانی یەمەنی بێدەنگی نێودەوڵەتییان شەرمەزار کرد بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد.

 

"سیاسەتی قڕکردن بەردەوامە"

لارا وەلید، خوێندکاری کۆلێژی هونەر لە تەعز لە یەمەن وتی:  لەو کاتەوەی هێرشەکانی دژ بە غەززە دەستیپێکرد زیاتر لە سێ مانگ تێپەڕیوە، لەبەر ئەوەی کاردانەوەکان دژی ئیسرائیل وەک پێویست نییە خەڵکی مەدەنی لە غەززە کۆمەڵکوژ دەکرێن، سیاسەتی قڕکردن بەردەوام دەبێت، ژێرخانی شارەکە و بیناکانی خزمەتگوزاری بنەڕەتی وێران دەکرێن، دەبێت دەنگمان بخەینە پاڵ دەنگی ئەفریقای باشوور تا ئیسرائیل لە تاوان و پێشێلکارییەکانی لە دژی گەلی فەڵەستین بەرپرسیار بکرێت، هەروەها سکاڵایەکی یاسایی لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی تۆمارکردووە.

"کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی و هەرێمی بێدەنگن"

سارا ئەلعریقی، ئەندامی لیژنەی جێبەجێکاری سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی یەمەن ڕایگەیاند، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە غەززە ئەنجام دەدرێت و وتی: پێشێلکارییەکان لەبەرچاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە مرۆییەکان ئەنجام دەدرێن، هەموو باڵەخانەکان ڕووخاون بەسەر هاوڵاتیاندا، ئیسرائیل جیاوازی لە نێوان پیاوان و ژنان و منداڵان ناکات، دەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کوێیە؟ کە هەمیشە ستایشی مافەکانی مرۆڤ دەکات؟ بۆچی ئەمڕۆ دەبینین کە بێلایەنە لەوەی لە غەززە ڕوودەدات؟ شەڕی غەززە لە پێش هەموو شتێک شەڕی زایۆنییەکانە کە ئیسرائیل دەیەوێت موسڵمانەکان لەناو ببات، ئەو هێرشەی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە دەستیپێکرد یەکەم هێرش نییە بۆ سەر فەڵەستین، لە کاتێکدا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەرێمی بێدەنگن، بینیمان کە خەڵکی فەلەستین بۆ دەیان ساڵە ڕووبەڕووی دڕندانەترین پێشێلکاری دەبنەوە.

 

"دەبێت ئیسرائیل بەرپرسیار بکرێت"

هەروەها سارا ئەلعریقی باسی لەو کەیسە کرد کە لەلایەن ئەفریقای باشوورەوە کراوەتەوە و وتی: ئەمە هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ کۆتاییهێنان بەو هێرشانە و شکاندنی بێدەنگی لەبەرامبەر داگیرکەرانی ئیسرائیل، ئیسرائیل بەرپرسیارە لە تاوانەکانی غەززە، داوا لە هەموو وڵاتان دەکەین لەگەڵ دەوڵەتی ئەفریقای باشووربن کە کەیسەکەی دژی ئەم زایۆنییە دەستپێکردووە.

 

"پێویستە دەنگی خۆمان یەکبخەین"

نورا هوجەیرا، چالاکوانی کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەکرد، ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات تاوانی جینۆسایدە و کۆمەڵکوژی خەڵکی مەدەنییە، وتی: من دایکێکم و دەترسم منداڵەکانم ئازار بدرێن، لەبەر ئەوە دڵتەنگم بۆ دایکانی غەززە، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هیچ هەنگاوێکیان نەناوە بۆ ڕێگەگرتن لەو پێشێلکارییە دڕندانەیە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی بێتاوان، دادگای نێودەڵەتی لەو کاتەوەی هێرشەکانی سەر غەززە دەستیپێکرد، دادگای نێودەوڵەتی بەڵگە کۆدەکاتەوە و کات بەفیڕۆ دەدات بۆ ئەوەی داگیرکاری ئیسرائیل تۆمەتبار نەکات، هیوادارم وڵاتانی دیکە شوێن هەنگاوەکانی ئەفریقای باشوور بکەون و دەنگەکانمان یەکبخەین بۆ کۆتایی هێنان بە پێشێلکارییەکان دژی گەلی فەڵەستین.

 

"خەڵکی فەڵەستین لەبەر ئەوەی دەستبەرداری خاکەکەیان نابن زوڵمیان بەرامبەر دەکرێت"

هەروەها سارا ئەغباری وتی: کێشەی فەلەستین کێشەیەکی مرۆییە کە پێویستە هەمووان پێکەوە بەدەنگ بێن، لە غزەزە و بە گشتی لە فەڵەستین، خەڵکی مەدەنی ڕووبەڕووی دڕندەیی و نادادپەروەری دەبنەوە چونکە دەستبەرداری خاکەکەیان نابن، لەوانەیە چەند مانگی ڕابردوو بۆ ئێمە کورت بووبێت، بەڵام بۆ خەڵکی غەززە، ماوەیەکی زۆرە لە ترس و دڵەڕاوکێ و لەدەستدان و گەمارۆدان و هەژاریدا دەژین، ئەوەی دۆخەکە خراپتر دەکات بێدەنگی کۆمەڵگە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانە.