ژنان بە وتنەوەی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ڕۆشتنە ناو پەرلەمانی تورکیاوە
ژنانی ڕێپێوانکار کە بە دروشمی "بە هیواوە بەرەو ئازادی ڕێپێوان دەکەین" لە ئامەدەوە بەرەو ئەنقەرە حەوت ڕۆژە لە ڕێپێواندان، ئەمڕۆ لە ئەنقەرە بە دروشمی “بژی سەرۆک ئاپۆ” چوونە ناو پەرلەمانی تورکیاوە.

ناوەندی هەواڵ
ئەندامانی تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" کە بە دروشمی "بە هیواوە بەرەو ئازادی ڕێپێوان دەکەین" لە ئامەدەوە پاش تێپەڕبوونی حەوت شار ئەمڕۆ گەیشتنە ئەنقەرە.
پاش خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوێک، وێڕای ڕێگرییەکانی پۆلیس بە جۆش و خواستی ئازادی و بەرزکردنەوەی نیشانەی سەرکەوتن، ڕۆشتنە ناو پەرلەمانی تورکیاوە.
هاوکات، ژنان پاش گەیشتنیان بە پەرلەمان، زۆر بە بەرزی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ژن، ژیان، ئازادی، ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکات" و "ژن بە هیواوە هەنگاو دەنێت"یان وتەوە.