ژنان بۆ پشتیوانی کۆبوونەوە: لە دژی کۆمەڵکوژییەکانی ژنان ژیانێکی ئازاد بنیاد دەنێین

کۆڕبەندێکی پشتیوانی بۆ ژنانی ئێزیدی و ژنانی ئەفغانی بە دروشمی "لە دژی کۆمەڵکوژی ژنان ژیانێکی ئازاد دروست دەکەین" لە هۆڵی زانکۆی شەرق لە ڕەققە بەڕێوەدەچێت.

 

ڕەقە- لە چوارچێوەی کەمپەینی پشتیوانی بۆ ژنانی ئێزیدی و ئەفغانی کە دەستپێکراوە بە دروشمی " لە دژی کۆمەڵکوژی ژنان ژیانێکی ئازاد دروست دەکەین" کۆڕبەندێک لە هۆڵی شەرق لە زانکۆی ڕەقە بەڕێوەدەچێت، نوێنەرانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان "YPJ" ، کۆنگرەی ستار، یەکێتی ژنانی ئێزیدی، ژنۆلۆژی، کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا، ئەنجومەنی ژنانی پارتە سیاسییەکان، ئەنجومەنی ژنانی سووریا و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئامادەی کۆڕبەندەکە دەبن.

دوای ڕێزگرتن، نەسرین حەسەن، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا، وتاری دەستپێکی پێشکەش کردو  وتی: ئێمە دروشممان لە وڵاتەکەمان نەبینی، کردارمان بینی، بینیمان چۆن ئەو ژنانەی چەندین ساڵە لە زینداندان ئەو بەربەستانەیان شکاندووە و شەڕیان دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کردووە.

 

بابەتە گرنگەکان گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت

بەپێی ڕاپۆرتەکە، گفتوگۆ لەسەر ٤ بابەتی ڕۆژی سەرەکی دەکرێت، ڕۆژەڤی کۆڕبەندەکە بەم ناونیشانانە "کۆمەڵکوژی ژنان لەسەر ئاستی جیهانی" لەلایەن لینا باوەڕ، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ سەرپەرشتی دەکرێت، "کۆمەڵکوژی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست-ئەفغانستان وەک نموونەیەک"، لەلایەن ئۆریڤان عەبدۆ، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و "کۆمەڵکوژی و بەرخۆدانی ژنانی ئێزدی" لە لایەن بێریڤان بەرزان سلۆ، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی ئێزیدی سەرپەرشتی دەکرێت و "چارەسەر" لەلایەن ڕیهان لۆقۆ، وتەبێژی کۆنگرەی ستارەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

هەروەها زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا بڵاودەکرێنەوە، گۆرانییەکی جیهانی دەربارەی کۆمەڵکوژی ژنان، دیمەنێک دەربارەی ژنانی ئەفغانی نمایش دەکرێت، گوێ لە شایەتحاڵەکان دەگیرێت و دواتر بەشداربووان گفتوگۆ دەکەن.

لەو شوێنەی کە کۆڕبەندەکەی تێدا بەڕێوە دەچێت، بۆردێک داندراوەو ژنان داواکاری و بیرۆکەکانیان لەسەر ئازادی ژنان دەنووسن.

ئەم کۆڕبەندە وەک بەشێک لە چالاکییەکانی  ڕێکخراوەکانی ژنان و بزووتنەوەکانی ژنان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ پشتیوانیکردن لە کەمپەینی کەژەکە ڕێکدەخرێت. کەمپەینی کەژەکە لە ١ی ئابەوە تا ١٥ی ئاب بەردەوامە بۆ پشتیوانیکردن لە ژنانی شەنگال و ئەفغانستان.