”ژنان بە هەمان شێوەی بەشداریکردن لە شۆڕشدا دەستکەوتەکانیان دەپارێزن”
شیرین ئۆسۆ یەکێکە لەو ژنە پێشەنگانەی کە لەلایەک دژی عەقڵیەتی کۆمەڵگە، لەلایەکی دیکەش دژی سیاسەتەکانی هێرش و لەناوبردنی ڕژێمی بەعس خەباتی کردو هەوڵی زۆری داوە بۆ ڕێکخستنی ژنان.
ڕۆنیدا حاجی
حەسەکە – ١٥ ساڵ بەسەر شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانندا تێدەپەڕێت، لەم شۆڕشەدا لە زۆر بواردا کار کرا، بەتایبەتی لەسەر پرسی ژنان کە پایەیەکی بنەڕەتی خەباتن، شیرین ئۆسۆ، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" سەبارەت بەم بابەتە هەڵسەنگاندنێکی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
شیرین ئۆسۆ یەکێکە لە ژنانی پێشەنگی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، ماوەی ١٥ ساڵە بەبێ پچڕان کار بۆ دۆزی ژنان دەکات، لە ساڵی ٢٠١١ وە ئەندامی یەکێتی ستار بووە و بەردەوام بووە لە پەرەپێدانی ئەم ڕێکخراوە کە بە کۆنگرا ستار ناسرا، شیرین ئۆسۆ نزیکەی ١٠ ساڵە کۆنگرە ستار بەڕێوەدەبات و لەو کاتەوە ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" بووە.
”رێکخراوی ژنان لەسەر پێشەنگایەتی دایکانی کورد دامەزرا”
شیرین ئۆسۆ وتی: یەکێتی ستار لە ساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن کۆمەڵێک دایکی کوردی ناوچە جیاوازەکانی سووریاوە دامەزرا، بەڵام بە ژمارەیەکی کەم چونکە لەلایەک فشار و هێرشی ڕژێمی بەعس بۆ سەر پێکهاتەی کوردی هەبوو، لەلایەکی دیکەشەوە بوونی ژنان قبوڵ نەکرا، هەروەها دایکانی کورد بە نهێنی کاریان کردووە بەڵام توانیویانە ژنان ڕێکبخەن و لە ساڵی ٢٠١١دا شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێکرد و بیرۆکەی ڕزگاری ژنان زیاتر بڵاوبووەوە، ژنان بە ئاشکرا ڕژانە سەر شەقامەکان، کۆمەڵگەکانیان ڕێکخست و داوای مافەکانیان کرد، ماڵەکانی ژنان، ڕێکخراوەکانی ژنان، هێزی بەرگری ژنانی یەپەژەیان دامەزراند لەگەڵ سیستەمی هاوبەشی سەرکردایەتی.
”ژن لە دوای شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانەوە چەندین شۆڕشی دروستکردووە”
شیرین ئۆسۆ باسی لەو سەختییانە کرد کە ژنان لە سەرەتای شۆڕشدا ڕووبەڕوویان بووەوە و ژنان لە سەردەمی شۆڕشدا چەندین شۆڕشی دیکەیان بونیاد ناوە و وتی: شۆڕشی یەکەم دانپێدانانی ڕەگەزەکەیان بوو، شۆڕشی دووەم ڕووبەڕووبوونەوەی کۆمەڵگە و مێژووی ژنان و گۆڕینی هۆشیاری بوو، کۆمەڵگە ڕووبەڕووی مێژوویەک بووەوە کە هەزاران ساڵە نووسراوە لەسەر عەقڵیەتی تاکڕەو ئەم عەقڵیەتە سنوورێکی بەسەر ژناندا دەسەپاند، تەنها وەک ژنانی ماڵەوە پێناسەیان دەکردن کە مافی دەربڕینی بیرکردنەوەکانیان نەبوو، پیاوانی بە پارێزەری خۆیان ناوبرد و هەر جۆرە بەزاندنی ئەم سنوورانەی قەدەغە دەکرد لە سەرەتاوە کۆمەڵگە بیرۆکەی ئازادی ژنانی قبوڵ نەدەکرد و ئەو ژنانەی کە ڕۆڵی پێشەنگیان لە شۆڕشدا هەبووە، بەرەنگاری ئەم عەقڵیەتە بوون بەرخۆدانیان سەرەتایەکی نوێ نەبوو، چونکە ژنانی شاخەکانی کوردستان نزیکەی ٦٠ ساڵە خەباتیان دەکرد، ئێمە شۆڕش وەک درێژەپێدەری خەبات دژی عەقڵیەتی پیاوسالاری و پاوانخوازانە دەبینین.
”ژنان بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بەشدارییان لە کارەکەدا کرد”
شیرین ئۆسۆ باسی لەوەشکرد، بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد، ژنان وەک لافاوێک پەیوەندییان بە شۆڕشەوە کرد، بۆ ڕزگارکردنی خۆیان و پێکهاتەکانیان، بە سەرتاسەری ناوچەکانیدا بڵاوبوونەوە و ساڵانێک لە داگیرکردنی ژنان و کۆمەڵگە لە مافەکانیان بووە هۆی تەقینەوەی گڕکانێکی فشارە کۆبووەکان کە گۆڕا بۆ ڕێکخستن و بونیادنانی کۆمەڵگەیەک لە ژێر سیستەمێکی نەتەوەیی دیموکراتیکدا و ئازادی ژنان لەسەر ئەم بنەمایە، بەدرێژایی ساڵان، لەگەڵ خەباتی بەردەوامی ژنان بۆ گۆڕینی ئەو داب و نەریتە کۆمەڵایەتیانەی کە ژنان و عەقڵیەتی پیاوسالاری سنووردار دەکەن، ژنان لە هەموو پاشخانەکانەوە بە توندی پەیوەست بوون بە ڕیزەکانی شۆڕشەوە، بەشداریکردنیان لەو قۆناغەدا بۆخۆی شۆڕشێک بوو، هەر بۆیە یەکێتی ستار گۆڕا بۆ کۆنگرەی ستار، لە لایەکی دیکەوە، کاتێک ژنان گەیشتنە ئەو باوەڕەی کە پاراستنی ڕاستەقینە لە پاراستنی ڕەوادایە، پەیوەندییان بە هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانی پاراستنی ژنانەوە کرد.
”کۆنگرەی ستار خاڵی وەرچەرخانێکی مێژووییە”
شیرین ئۆسۆ ئاماژەی بەوەدا، کە کۆنگرەی ستار و یەپەژە بۆ هەموو ژنێک ناسنامەی بوونن، هەروەها ئێمە لە وڵاتێکی پێکهاتەی هەمەچەشندا دەژین، بۆیە پێکەوە ژیان و دروستکردنی کۆمینەکان ڕەنگدانەوەی ڕاستی و مێژووی کۆمەڵگەی سروشتیمانە، ژنان کۆنگرەی ستار و هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵگەیان وەک خێزانێک بینی کە پێیانەوە گرێدرابوو، لە ڕێگەی ڕێکخراوی کۆنگرەی ستارەوە ژنان توانیان خۆیان و ئیرادەی خۆیان و مێژووی خۆیان بدۆزنەوە، ژنان بە تایبەتی لەم شۆڕشەدا لە لایەک لەلایەن ڕژێم و لەلایەکی دیکەوە کرانە ئامانجی داعش، بەڵام یەکینەکانی پاراستنی ژنان ”یەپەژە” توانیان جیهان لە تیرۆر بپارێزن و هەروەها بە خەباتی بەردەوامیان سەرکەوتوو بوون لە ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس.
”نیگەرانیەکان زۆرە”
شیرین ئۆسۆ ئاماژەی بەوەدا، کە دەوڵەتی تورک زۆرێک لە هەڤاڵان و سەرکردەکانی شۆڕشی ژنانی کردۆتە ئامانج، دەوڵەتانی سەرمایەداری شۆڕشی ژنان و ڕێکخراوەکانی ژنان و سیستەمی نەتەوەیی دیموکراتیکیان وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر خۆیان دەبینی، بۆیە هەوڵیان دا ئیرادەی ژنان بشکێنن و بە هەموو شێوەیەک و بە هێرشی دڕندانە ڕێگری لە سەرکەوتنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن ڕژێمی بەعس و سەرهەڵدانی جیهادی هەتەشە، بینیمان ئەم حکومەتە بە هیچ شێوەیەک بوونی ژنانی قبوڵ نەکرد و هەروەها هێرشی کردە سەر دەستکەوتەکانی شۆڕش ژنان کوژران و ڕووبەڕووی هەموو جۆرە توندوتیژییەک بوون بۆ نموونە شەهید دەنیز، ژنە شەڕڤانی کورد، کە لە هێرشی جینۆساید بەرگری دەکرد، لە نهۆمی چوارەمی باڵەخانەیەک هەڵدرایە خوارەوە و قژی ژنە شەڕڤانێک لە ڕەققە بڕاوە هەموو ئەمانە پەیامی ڕەتکردنەوەی ژنان و ترسن لە دەسەڵات و ڕێکخستنیان.
”مافی ژنان و کار پێویستە بخرێنە ناو دەستوورەوە”
شیرین ئۆسۆ ڕایگەیاند، کە لە کوێ ژنان بن، بونیادنان و دادپەروەری هەیە، کاتێک ڕێبەر ئۆجالان داوای پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکی کرد، ژنان پێشەنگایەتییان کرد لە گەیشتن بە ئاشتی و وتی: کاتێک ڕێککەوتنەکە لە نێوان سەرکردەی هەتەشە و مەزلوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات کرا، لەم ڕێکەوتنەدا بڕگەیەکمان نەدۆزیەوە کە باس لە مافەکانی ژنان و کارەکانیان بکات لە ساڵانی شۆڕشدا، بۆیە داوا دەکەین مافی ژنان بخرێتە ناو دەستوورەوە و ناسنامەیان پارێزراو بێت.
”سووریا بەبێ بوونی ژنان بونیاد نانرێت”
شیرین ئۆسۆ ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنانی بەرز ڕاگرت و وتی: خەباتی ژنان لێرە کۆتایی نەهاتووە، بەپێچەوانەوە خەبات بۆ ناسنامەی ژنان و مافەکانیان لە بونیادنانی کۆمەڵگەدا بەردەوامە و کۆتایی بە وتارەکەی هێنا بەم شێوەیە: پێم خۆشە بە نموونەیەک کۆتایی بە وتارەکەم بهێنم، چی بەسەر خێزانێکدا دێت ئەگەر دایک یان خوشک لە هەموو ڕوویەکەوە ئامادە نەبن؟ ئەمە سووریایە، ئەگەر ژنان لەوێ نەبن و ڕۆڵی خۆیان لە بونیادنانی کۆمەڵگەدا نەگێڕن، سووریا بونیاد نانرێت.