ڕۆژنامەوان بێریتان جانۆزەر سەربەست کرا
ڕۆژنامەوان بێریتان جانۆزەر دوای هەفتەیەک دەستبەسەرکردنی، سەربەست کرا.
ئامەد
فەرمانگەی داواکاری گشتی ئامەد، لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر تۆمەتی "ئەندامێتی لە ڕێکخراوی نایاسایی" لەسەر بنچینەی پۆستی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستپێکردووە و فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ ٨٨ کەس دەرکرد، لە ١٣ی ئابدا پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ١٠٤ ماڵ و ٥٨ کەسیان دەستبەسەرکرد، کە لە ناویاندا پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ژنان-ژن نیوز بێریتان جانۆزەر هەبوو.
بێریتانی ڕۆژنامەوان ماوەی هەفتەیەک بوو لە ئاسایشی ئامەد دەستبەسەر کرابوو، دوای وەرگرتی وتەکانی شەوی ڕابردوو سەربەست کرا.
ت.پ