ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی شیلی کیتلسۆن کە لە بەغداد ڕفێندرابوو ئازاد کرا
ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی شیلی کیتلسۆن کە هەفتەی ڕابردوو لە بەغداد ڕفێندرابوو، ئازاد کرا.
ناوەندی هەواڵ
بە گوێرەی ڕاگایەندراوەکان ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی شێلی کیتلسۆن کە هەفتەی ڕابردوو لە بەغداد ڕفێندرابوو ئازاد کرا.
بەرپرسێکی ئەمنی عێراقی وتوویەتی: بۆ پێزانینی هەڵوێستە نیشتیمانیەکانی سەرۆک وەزیرانی ماوەبەسەرچوو (محەمەد شیاع سوودانی)، بڕیارمانداوە ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی شیلی کیتلسۆن ئازاد بکەین، بەو مەرجەی دەستبەجێ وڵاتەکە بەجێبهێڵێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم دەستپێشخەرییە لە داهاتوودا دووبارە نابێتەوە، ئێمە لە دۆخێکی شەڕداین، لەم بارودۆخانەدا زۆرێک لە ڕەچاوکردنەکان پشتگوێ دەخرێن. بەڵام وردەکاری زیاتریان نەخستووەتەڕوو.
هەفتەی ڕابردوو ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی شیلی کیتلسۆن لە بەردەم هۆتێل فەڵەستین لە ناوەڕاستی بەغداد بە ئۆتۆمبێلێک لە لایەن چەن کەسێکەوە ڕفێندرابوو.