ڕۆژنامەنووسێکی غەززە لەگەل ١٠ ئەندامی بنەماڵەکەی کوژران
فاتیمە حەسونە، وێنەگرو ڕۆژنامەنووس بەهۆی ئەوەی ئیسرائیل ماڵی بنەماڵەکەی لە کەرتی غەززە کردە ئامانج گیانی لەدەستدا.

غەززە
لە کاتێکدا کامێراکەی خۆی ئامادە دەکرد بۆ گرتنی دیمەنێکی دیکەی ئازارەکانی فەلەستینییەکان، فاتیمە حەسونە، وێنەگر و ڕۆژنامەنووس بۆ هەمیشە بێدەنگ بوو، دوای ئەوەی بۆردوومانێکی ئیسرائیل مەڵەکەیانی لە دڵی شاری غەززە کردە ئامانج. ئەم هێرشە بووە هۆی کوژرانی خۆی و ١٠ ئەندامی خێزانەکەی کە ژن و منداڵیشیان تێدایە، لە تاوانێکدا کە پێشێلکارییە درێژخایەنەکانی هێزەکانی ئیسرائیل لە دژی ڕۆژنامەنووسان و هاوڵاتیانی مەدەنی بێ چەک زیاد دەکات.
فاتیمە حەسونە کە لە یەکەم ڕۆژی جەنگەوە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە چاوی کامێراکەی تەرخان کردبوو، بۆ بەڵگەنامەکردنی تاوان و پێشێلکارییەکانی دژی گەلەکەی، دەنگێک بوو بۆ قوربانییەکان، وێنەیەکی ئەو ئازارە بوو کە هەرگیز نەوەستاوە. لە نێو هاوکارەکانیدا بە ئازایەتییەکی دەگمەن و نزیکبوونەوەی لە هێڵی پێشەوە بەبێ دوودڵی لە گەیاندنی ڕاستییەکان وەک خۆی، دوور لە درۆ و شێواندن ناسرابوو. ئەو دیمەنەکانی وێرانکاری بەڵگەدار دەکرد، کاریگەرییەکانی بۆردومانەکان،، ئەو ڕووخسارانەی کە بەهۆی گەمارۆ و شەڕەوە ماندوو بوون، دەگەیاندە جیهان.
کۆچی دوایی فاتیمە حەسونە تەنها لەدەستدانی ئایکۆنێکی گەنجی میدیایی نییە، بەڵکو چەقۆیەک لە پشتی ملی و تیرۆرکردنی بە ئەنقەست ڕۆڵی ڕۆژنامەگەری ئازادە لە کاتی شەڕدا.
لەو چوارچێوەیەدا، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تووڕەیی، بەتاوانکردنی توندی خۆی لە تیرۆرکردنی فاتیمە حەسونە دەربڕی، هێزەکانی ئیسرائیلی بە تەواوی بەرپرسیار زانی لە بە ئامانجگرتنی ڕاستەوخۆ و سیستماتیکی ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: کوشتنی هاوکارمان،فاتیمە حەسونە، وێنەگر، لەگەڵ چەند ئەندامێکی خێزانەکەی، لە بۆردومانێکی خیانەتکارانەی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵەکەیان، نوێنەرایەتی لاپەڕەیەکی نوێ دەکات، لە زنجیرەیەکی درێژخایەنی تاوان کە ڕۆژنامەنووسان دەکاتە ئامانج بۆ ئەوەی ڕێگرییان لێبکەن لە ئەنجامدانی ئەرکی پیشەیی و مرۆیی خۆیان. داگیرکەری بە ڕوونی هەوڵی تەمومژاویکردنی ڕاستییەکان و داپۆشینی ئەو کۆمەڵکوژییانەیە کە دژی " هاوڵاتیانی مەدەنی لە کەرتی غەززە”،ئەنجامی دەدات.
سەندیکاکە دووپاتی کردەوە کە ئەم بەئامانجگرتنە ژمارەی قوربانیانی ڕۆژنامەنووسان لە سەرەتای جەنگەوە بۆ ٢١٢ هاوڵاتیان بەرز دەکاتەوە کە زیاتر لە ٢٥ ژنە ڕۆژنامەنووسە. ئەوەی ڕوودەدات "جینۆسایدی میدیایی بەڵگەدار" پێکدەهێنێت، کە پێویستە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان ڕێوشوێنی کاریگەر بگرنەبەر بۆ وەستاندنی شەڕ و لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەم تاوانانە لەبەردەم دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان.