ڕۆژنامەنووسێکی دیکە لە غەززە گیانی لەدەستدا

ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە٧ی تشرینی یەکەمەوە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستداوە بووە ٩٥ ڕۆژنامەنووس.

ناوەندی هەواڵ

 

جگە لە دانیشتوانی مەدەنی، کارمەندانی تەندروستی، ڕێکخراوەکانی فریاگوزاری نێودەوڵەتی و ڕۆژنامەنووسانیش لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کراونەتە ئامانج، حکومەتی کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ڕۆژنامەنووسێکی دیکەی فەڵەستینی لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیلدا گیانی لەدەستداوە.

 

لە بەیاننامەیەکی نووسراودا کە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنەوە بڵاوکراوەتەوە، ڕۆژنامەنووس حەنان ئەلکاشتان لە ئەنجامی بۆردومانی ئیسرائیل بۆسەر ماڵی خێزانەکەی لە کامپی پەنابەرانی نوسەیرات لە ناوەندی زیڤالای غەززە گیانی لەدەسیداوە، بەوەش ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی گیانیان لەدەستداوە بووە ٩٥ ڕۆژنامەنووس.

 

لە بەیاننامەیەکی پێشووتردا کە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، ئیسرائیل بە مەبەست ڕۆژنامەنووسانی لە غەززە کوشتووە بۆ بێدەنگکردنی چیرۆکی فەڵەستینییەکان و شاردنەوەی ڕاستییەکان و ڕێگریکردن لە گەیاندنی هەواڵ و زانیاری بۆ خەڵکی ناوچەکە و نێودەوڵەتی.