ڕۆژنامەنووس لە بەغدا دوای ڕفاندنی ئازاد کرا

دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕفاندنی، ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی شیلی کاتلسۆن لە بەغدا ئازاد کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئێوارەی دوێنێ ٣١ی ئادار، لە نزیک شەقامی سەعدون لە ناوەڕاستی بەغدا ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی شیلی کاتلسۆن لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە ڕفێندراو دوای چەند کاتژمیرێک تواندرا ئازاد بکرێت.

 

پێشتر وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژنامەنووسێکی بیانی لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێندرا، دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە بۆ ڕاوەدوونانی تاوانباران کرد، بە کارکردن لەسەر زانیاریی هەواڵگری ورد و لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنە مەیدانییە چڕەکانەوە، بەدواداچوونیان بۆ جموجۆڵی ڕفێنەرەکان کرد، بەدواداچوون بۆ یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی ڕفێنەرەکان کردووە و لە کاتی هەوڵدان بۆ هەڵهاتن، ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە و یەکێک لە تۆمەتباران دەستگیرکران و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیراوە.

 

وەزارەتەکە دووپاتیشی کردەوە، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانەی کە ماونەتەوە و دەستەبەرکردنی ئازادکردنی ژنە ڕفێنراوەکە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر بە هەموو ئەوانەی دەستیان لەم کارە تاوانکارییە هەیە.