'ژن وتەبێژی ئاشتین لە هەموو قۆناغەکاندا'
ئۆزلەم ئاکارسو چەلیک، ڕۆژنامەنووس ئەندامی دەستپێشخەریی "پێویستم بە ئاشتییە بۆ ژنان" ئاماژەی بەوەدا کە ژنان هەمیشە لە ڕێگەی مەترسی و خەباتی هاوبەشی تەڤگەری ژنانی کورد و تەڤگەری ژنان لە ساڵانی ٩٠دەکانەوە وتەبێژی ئاشتی بوون.

ئارژین دیلەک ئۆنجەل
ئامەد- لە کۆمەڵگە جەنگاوییەکاندا، ژنان و منداڵان ئامانجی سەرەکی توندوتیژین. لەم پرۆسانەدا تەنانەت کاتێک شەڕەکان کۆتاییان دێت، ژن و منداڵان سزادەدرێن بە ژیان لە کۆمەڵگەیەکدا کە تەنانەت دوای کۆتایی هاتنی ململانێکان، توندوتیژی بەرهەم دەهێنێت. هەندێک پێشهاتەکانی ساڵانی ڕابردوو کاریگەری شەڕ لەسەر ژیانی ژنان ئاشکرا دەکەن.
ژنان وەک بابەتی توندوتیژی
جگە لەو تاوانە سێکسییانەی کە لە کاتی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیادا بەرامبەر بە سەربازە ژنە ئۆکرانیاییەکان ئەنجام دراون، ژنان ناچاربوون بە کۆچکردن لە ئەو وڵاتانەی کە سەفەریان بۆ کردووە، تووشی هەموو جۆرە توندوتیژییەک بوون. ئولا مولر، نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئۆکرانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسێکی هەواڵیدا، سەرنجی بۆ لایەنێکی نەبینراو کەم باسکراوی شەڕەکە ڕاکێشا، کە زیاتر لە سێ ساڵە لە ئۆکرانیا بەردەوامە، توندوتیژی دژی ژنان لە ئۆکرانیا گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار، دەبێت ڕێوشوێنی بەپەلە لەم بارەیەوە بگیرێتەبەر.
لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کارەساتی مرۆیی لێکەوتەوە. ژنانی فەلەستینی کۆمەڵکوژ کراون، ڕزگاربووانیش ناچارکراون لەژێر گەمارۆدا بژین یان ببنە پەنابەر.
لە سووریا ژنان ڕفێندراون، لە بازاڕەکانی کۆیلەدا دەفرۆشرێن، لەلایەن گروپەکانی وەک داعشەوە دەستدرێژییان کراوەتە سەر. ئەو ژنانەی کە زەویەکانیان لەلایەن داگیرکەرانەوە دەستی بەسەردا گیراوە، تووشی هەموو جۆرە توندوتیژییەک بوون.
ململانێی سودان لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا کە لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٣ دەستی پێکرد، پەرەی سەندووە بۆ قەیرانێکی مرۆیی گەورە. ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکارهێنانی توندوتیژی سێکسی لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێراوە بڵاوکردەوە، کەیسەکانی "کۆیلایەتی سێکسی و دەستدرێژی بەکۆمەڵ"ی تێدایە.
ئەمانە تەنها چەند نموونەیەکن، بەڵام خەباتی ژنان لە بەرەی ئاشتی، لە دژی ئەو جەنگانەی کە پەیوەندییەکانی ڕەگەزی پیاوسالاری پەروەردە دەکەن، پرۆسەکە بە سیاسەتی نوێ لەم بوارەدا سیستماتیک دەکەن لە مێژووەوە تا ئەمڕۆش بەردەوامە.
میلیتاریزەکردن و هێرشکردنە سەر ژنانی کورد
لەو چوارچێوەیەدا ژنان توانیویانە لە بەرامبەر هەموو پرسە کۆمەڵایەتییەکان، بەتایبەتی پرسی کورد، بەبێ گوێدانە زمان، ئایین، نەتەوە یەکگرتوو بن. لە ساڵانی ٩٠دەکاندا بەتایبەتی ئەو سیاسەتە شەڕانەی کە بە قەدەغەکردن، نکۆڵیکردنی ناسنامە، زمانی کورد، نکۆڵیکردن لە خودی بوونی پرسی کورد سەپێندرابوون، بووە هۆی ئازاردانی سێکسی و دەستدرێژی سێکسی لە بنکەکانی پۆلیس، سووتاندنی ماڵی گوندنشینان، تەنانەت گوندەکانیش و ئاوارەبوونی کورد. هاوکات کوشتنی "چارەسەرنەکراو" لە شەقامەکاندا ڕوویدا، ئەو ژنانەی بەدوای کەسوکار و کەسە نزیکەکانیاندا دەگەڕان، تووشی ئەشکەنجە دەکران. زۆرێک لە زیندانەکان بە تایبەت لە زیندانی ئامەد لە باکووری کوردستان، زیندانییە سیاسییە ژنەکان تووشی ئەشکەنجە دەکران کە شەرمەزارییە بۆ مرۆڤایەتی.
لەگەڵ میلیتاریزەکردندا، ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی پیاوانە، توندوتیژی دەوڵەتی بوونەتەوە. تورکیا کە لە چوارچێوەی پرسی کورددا پەیڕەوی لە هێرشەکانی دەکرد، هەوڵیدا هەموو هەوڵێک بۆ داپۆشینی تێچووی شەڕەکە وەک قەیرانێکی ئابووری بخاتەڕوو. لە کاتێکدا شەڕەکە قەیرانی ئابووری، کۆمەڵایەتی، سەربازیی لێکەوتەوە، بێگومان قوربانیانی ئەو قەیرانانە تەنیا کۆمەڵگەی کوردی نەبوون؛ کۆمەڵگەی تورکیا بە گشتی کێشرایە ناو ئاژاوەگێڕییەوە.
لەبەرامبەر هەموو ئەم ڕووداوانەدا کاردانەوەی کۆمەڵایەتی زیاتر بوو، زۆرتر لە بەرەی ژنانەوە. تەڤگەری ژنان بە گشتی و تەڤگەری کورد بە تایبەتی خەباتێکی هاوبەشیان ئەنجامدا، هەوڵی داڕشتنی بیروبۆچوونی گشتییان دا. دیارترین نموونەی خەباتی هاوبەشی ژنان، هەڵمەتی "دەست لە هاوڕێکەم مەدە" بوو کە لە ساڵی ١٩٩٤ لە لایەن تەڤگەری ژنانەوە بە ناوی ئەو ژنانەی کە لە دەستبەسەردا ئەشکەنجە دراون و کوژراون، دەستی پێکرد. دوابەدوای ئەم هەڵمەتە، تەڤگەری ژنان بە سەرکردایەتی تەڤگەری کورد، خەباتێکی هاوبەشیان لە دژی توندوتیژیی دەوڵەتی پیاوان و شەڕەکان دەستپێکرد.
ژنان باسی ئاشتی دەکەن
لەم جوگرافیایە ماندوو لە جەنگدا، ژنان لە ٢٢ و ٢٣ی شوباتدا لە ئەستەنبوڵ وۆرکشۆپی "ژن وتەبێژی لەگەڵ ئاشتی"یان ڕێکخست بۆ ئەوەی جارێکی دیکە باسی ئاشتی بکەن. لە وۆرکشۆپەکەدا سێ دانیشتنی جیاواز بەڕێوەچوو کە بریتی بوون لە: ئابووری جەنگ، کاری ژنان، و سیاسەتی هەژاری، بۆچی پێویستمان بە خەباتی ئاشتی، خەباتی ژنانە بۆ ئەوەی پێکەوە بڕۆن؟ چۆن دەتوانین ئاشتی بنیات بنێین؟
لە هەمان کاتدا بڕیاردرا دەستپێشخەریی "پێویستم بە ئاشتییە بۆ ژنان" دابمەزرێنرێت. لە جاڕنامەکەدا دڵنیایی کرایەوە کە خەباتی ژنان لە دژی شەڕ شتێکی نوێ نییە، ئەو چالاکییانەشی وەبیرهێنایەوە کە لە ساڵانی ٩٠دەکانەوە ئەنجام دەدرێن.
"ژنان وتەبێژی ئاشتی بە هەموو مەترسییەک دەگرنەبەر"
ئۆزلەم ئاکارسو چەلیک، ڕۆژنامەنووس ئەندامی دەستپێشخەریی ژنان "پێویستم بە ئاشتییە بۆ ژنان" ڕایگەیاند، ژنان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە لە شەڕەکاندا، ئەوانەن کە زۆرترین دەنگی خۆیان بۆ ئاشتی بەرز دەکەنەوە،"کاتێک شەڕ توندوتیژترین بێت، ژنان وتەبێژی ئاشتین و هەموو مەترسییەکان هەڵدەگرن.
ئاماژەی بە سیاسەتەکانی پارتی داد، گەشەپێدان، پارتی تەڤگەری ناسیۆنالیستی مەهەپە بەرامبەر بە ژنان کرد وتی: لەم قۆناغەدا تەڤگەری ژنانی کورد و تەڤگەری ژنان هەمیشە توانیان پێکەوە کاربکەن، پرسی ژنان جیاوازی لە نێوان ئایین، زمان، نەژاد، مەزهەبدا نییە. ژنان ئامانجی هەموو جۆرە توندوتیژییەکن.
ئۆزلەم ئاکارسو چەلیک ڕایگەیاند کە وۆرکشۆپی "ژنان وتەبێژی ئاشتی دەکەن" لە چوارچێوەی پرۆسەیەکی لەو شێوەیەدا ڕێکخرابوو کە بەرهەمێکی هاوبەش بوو. "ژنان لە جوگرافیای ئێمەدا شانبەشانی ژنانی کورد تێکۆشان دەکەن. ئەم خەباتە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ٩٠دەکان، ئەو کاتەی شەڕ لە توندترین ئاستدا بوو. لەو کاتەوە چەندین ئاژانس دروست بوون، چەندین کردەوەش لەو یەکێتیانە سەریان هەڵداوە.
ئۆزلەم ئاکارسو چەلیک، دژی شەڕ و توندوتیژی دژی ژنان کە دەرئەنجامی شەڕە، وتی: با جارێکی دیکە دەنگی ئاشتی بەرز بکەینەوە. "کاتێک ژنەکان ئەمەیان دەوت، دەوڵەت باخچەلی هێشتا نەگەیشتبووە دەستی ئەندامانی پارتی دێم، ئەم دوایین پرۆسەیە هێشتا لە پەرلەمان دەستی پێنەکردبوو. ژنانیش پێشنیاریان بۆ کردم. چونکە ساڵانێکە بەشدارم لە تەڤگەری ژنان،وەک ڕۆژنامەنووسێک، بۆ چارەسەری دیموکراتیانەی پرسی کورد دەنووسم و وێنای دەکێشم. بۆیە، بەبێ دوودڵی قبوڵم کرد. بیرم لەوە کردەوە، 'من وەک ڕۆژنامەنووسێک چی بکەم؟
چۆن بتوانم بیکەم بە تەڤگەری ژنان. دەنگی ئەو ژنانەی کە دەنگیان بەرز دەکەنەوە بۆ ئاشتی بیستراوە؟
لەم پرۆسەیەدا لە پارێزگا جیاوازەکاندا کۆبوونەوە ئەنجامدرا، ئەزموونەکانی ئێستاش سوودیان لێ وەرگیرا، ژنانی سەربەخۆ کۆبووینەوە،کۆمەڵێک لە ئێمە لە ئەنقەرە کۆبووینەوە پاشان لە مانگی شوباتدا وۆرک شۆپێک لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو.
خەباتی هاوبەشی تەڤگەری ژنانی کورد و ژنان
ئۆزلەم ئاکارسو چەلیک ڕوونی کردەوە کە بەیاننامەی کۆتایی وۆرکشۆپەکە سەرنجی بۆ خەباتی هاوبەشی تەڤگەری ژنان و ژنانی کورد لە تورکیا لە ساڵانی ٩٠دەکاندا ڕاکێشا. وتی: هەموو ئەو بابەتانەی باسیان لە ئێستای تورکیا کردووە، چارەسەری بۆ ئەمڕۆیان پێشکەش کرد، کامپینی 'دەست لە هاوڕێکەم مەدە'، کە لە ساڵی ١٩٩٤ ڕێکخرابوو، زۆر کاریگەر بوو. ئەو گروپەی من بەشێک بووم لێی ئەم هەڵمەتەیان لە ٩ی شوبات، ڕۆژی جیهانی کردەوە دژ بە فاشیزم دەستپێکرد. ئیلهامیان لە هەڵمەتی پێشووتری 'دەست لە هاوڕێکەم مەدە' وەرگرت، هەڵمەتێک کە تا ئەمڕۆش بەردەوامە بۆ گەڕان بەدوای وەڵام بۆ پرسیاری " چی دەتوانرێت بۆ ئاشتی بکرێت.
"کۆمەڵگە هەمیشە ئامادەیە بۆ ئاشتی"
ئاماژەی بەوەشکرد، "خەبات بۆ موچەی یەکسان، کاری یەکسان هێشتا بەردەوامە، خولی دووەمی پاسەوانەکان کۆتایی هاتووە، بەڵام پاسەوانەکان زیانێکی ئەوپەڕی گەورەیان لە شارەوانییەکان گەیاندووە، بەو پێیەی هەموو دەستکەوتە دیموکراتیەکانی تەڤگەری کوردی کراوەتە ئامانج. لەگەڵ وەستانی پرۆسەی ئاشتی لە ساڵی ٢٠١٥، حکومەت سیاسەتمەدارانی دیموکراتی کردە ئامانج. لە قۆناغێکی وادا جارێکی دیکە ژنان دەڵێن کە دەبێت ئێمە دەنگی خۆمان بەرز بکەینەوە بۆ ئاشتی، لە کاتێکدا قسەی ڕق و خراپە بە خێراییە بڵاودەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پرسەکە ئەوەیە بتوانین ئەو چاکە و بەهایانە بۆ کۆمەڵگە ڕوونبکەینەوە کە بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی لە سەرەتاوە بەدەستیان هێناوە. بەڵام لە ساڵی ٢٠١٥ەوە کۆمەڵگە ملکەچی قسەی ڕق و کینەیی ڕەگەزپەرستانەیە. لە ساڵی ٢٠١٥دا بینیمان چەند کەشێکی ئەرێنی سەریهەڵدا کاتێک دوو لایەنە شەڕکەرەکە لەسەر مێزی دانوستان دانیشتن. ئەمە بەو مانایەیە کە سەرەڕای هەموو ئەم ساڵانەی شەڕ، کۆمەڵگە هەمیشە ئامادەیە بۆ ئاشتی، بە مەرجێک بە دەنگی بەرزتر بۆ ئاشتی قسە بکەین.
سەبارەت بە کارەکانی دەستپێشخەری ژنان بۆ ئاشتی وتی، "کۆبوونەوەکان لە پارێزگاکان بەردەوامن و ژنان لە هەموو گروپە پیشەییەکان وەک ئێمە کۆدەبنەوە، هەروەها چالاکی جۆراوجۆر لە هەر پارێزگایەکدا جێبەجێ دەکرێن. نابێت ئەم دەستپێشخەرییە وەک پێکهاتەیەکی دامەزراوەیی مەرکەزی تەماشا بکرێت، لە پێناو ئاشتیدا ژنان لە هەموو پیشە و تەمەنێکدا کۆدەبنەوە، ئەو پرسیارە دەکەن کە 'چی بکەم؟'، پێشنیارکردن چ چەمکێک بۆ ئاشتی بەکاربهێنرێت؟
ئۆزلەم ئاکارسو چەلیک بە ئاماژەدان بە پێشهاتەکانی دوای قسەکانی دەوڵەت باجچەلی، سەرۆکی پارتی تەڤگەری ناسیۆنالیستی مەهەپە لە پەرلەمان بەبێ بەکارهێنانی وشەی "ئاشتی" وتی، "دۆخی تورکیا تایبەتە. بەشێوەیەکی گشتی پڕۆسەکان بە هەنگاوی دیموکراتی بەڕێوەدەچن، تا ئێستاش هیچ هەنگاوێکی دیموکراتی نەنراوە بۆ نمونە بۆچوونی گشتی لە لێکۆڵینەوەیەک ئاگادارکراونەتەوە، وەک ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی بەساڵاچوو و نەخۆش، بەڵام هێشتا هیچ ئاماژەیەک نییە کە هەنگاوێک بەم ئاراستەیە بنرێت.
"دەوڵەتی تورکیا دەبێت ئەم پرۆسەیە بگرێتەبەر"
ئۆزلەم ئاکارسو چەلیک جەختی لەوە کردەوە کە دەوڵەتی تورکیا دەبێت پێشەنگییەکی بەهێز لەم پرۆسەیەدا بگرێتە بەر، "چونکە بەرپرسیارێتی سەرەکی چارەسەری دیموکراتیانەی پرسی کورد لە ئەستۆی ئەم لایەنەیە. پەرتوەکێکی باریش ئۆنڵو هەیە بە ناوی "گرێبەستی تورکیا"، کە تێیدا دەڵێت "لایەنی سەروەر پابەندە بە هەنگاونان. تەنها یەک لایەن دەتوانرێت هەنگاوی زۆر بنرێت لە پارێزگاکانی ڕۆژئاواشدا.
وتیشی: ساڵانێک لەمەوبەر چاوپێکەوتنم لەگەڵ دانوستانکارێکی ئاشتی کرد،کە یەکێک بوو لەو کەسانەی سەرکردایەتی پرۆسەی ئاشتی ئێرلەندای کرد، وتی: 'شەڕێک دوو لایەنی هەیە، ڕێکخراوێکی شەرەڤان و دەوڵەت، هەردوولا لەسەر مێزەکە دادەنیشن.' ئەم پرۆسەیە لە هەموو شوێنێکی جیهان بەم شێوەیە کاردەکات. لێرەدا ئەوەی گرنگە هەردوولا قەناعەت بە گەلی خۆیان بکەن، هاوڵاتیان دەبێت بە زووترین کات هەنگاوی دیموکراتیک بنێت.