ژنە کۆچبەرێکی کورد گیانی لەدەستدا
ئەڤین عیرفان، کە خەڵکی زاخۆیە و بە ئومێدی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا روویکردە بیلاڕوس، دوای مانەوەی ٢٠ رۆژ لە نەخۆشخانە، ئێوارەی رۆژی هەینی گیانی لە دەستدا.
ئەڤین عیرفان، کە خەڵکی زاخۆیە و بە ئومێدی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا روویکردە بیلاڕوس، دوای مانەوەی ٢٠ رۆژ لە نەخۆشخانە، ئێوارەی رۆژی هەینی گیانی لە دەستدا.
ناوەندی هەواڵ
ئەڤین لەکاتی چوونی بۆ بیلاڕوس، دووگیان بوو، بەڵام بەهۆی سەرما و نەبوونی خواردنی پێویست، کۆرپەکەی ناوسکی لەدەستداو دوای ١٠ رۆژ نەشتەرگەری بۆکراوەو دەرهێندرا، بەڵام خۆشی دوای ٢٠ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەیەکی پۆڵەندا گیانی لەدەستدا.
ئەڤین عیرفان خەڵکی زاخۆییە و دایکی پێنج منداڵە و پێش چەند مانگێک لەگەڵ ھاوژین و منداڵەکانی گەشتیان بۆ بیلاروسیا کردووە بە ئامانجی کۆچکردن بەرەو وڵاتانی ئەوروپا چوبوونە ناو وڵاتی پۆڵەنداوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەھۆی خراپی کەشوھەواو سەختی رێگاوە چەند کۆچبەرێکی ھەرێمی کوردستان لە گەنج و پیر و منداڵ و ژنی دووگیان لە سنورەکانی نێوان بیلاروسیا و پۆڵەندا ژیانیان لە سەختیدایە و ژمارەیەک کۆچبەریش گیانیان لەدەستداوە.