"ژن گەوهەرە دەبێت تواناکانی بدرەوشێتەوە"

ژنانی بەشداربووی پرۆگرامی داهاتوویەکی سەوز و دیجیتاڵ لە زانکۆی کۆیە لە ڕێگەی بازاڕێکی بچووکەوە کارەکانیان پیشاندا و ئاهەنگی دەرچوونیان گێڕا.

شلێر کۆیی

 

کۆیە-لە ١٤ی ئایار ئاهەنگی دەرچوونی بەشداربووانی پرۆگرامی داهاتوویەکی سەوزو دیجیتاڵ لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو، کە تێیدا بەشداربووان لە ڕێگەی بازاڕێکی بچووکەوە کارەکانیان پیشاندا و براندەکانیان ناساند، پرۆژەکەبۆ ماوەی شەش مانگ بوو،   و لەشاری کۆیە ١٢کەس بەشداریان کردبوو.

 

لە ٢٥ی کانوونی دووەمەوە، ئەم بەشداربووانە گەشتێکی گرنگیان دەستپێکرد بۆ پەرەپێدانی کارەکانیان بە شێوەیەکی سەوزتر و دیجیتاڵتر، ئێستا کە پرۆژەکانیان زیاتر دۆستی ژینگەن و بەردەوامترن. و بە شێوەیەکی زۆر چالاک پشتگیرییان لە خاوەن کارە بە توانا و کۆڵنەدەرانەیان کرد.

 

کۆژیان ئەکرەم، خوێندکاری کۆلیژی یاسای زانکۆی کۆیە، کە یەکیکە لە بەشداربووانی پڕۆژەی بچوک وتی: پڕۆژەکەی من بریتیە لە کارێکی بزنسی و بەڵێنداریەتی کەدەتوانم لەماوی چوار هەفتە یان شەش هەفتە کەسێک فێری ژمانێکی بیانی ببێت و قسەی پێ بکات، و بتوانێت کاری پێ بکات زۆر بە باشی. وتیشی ئەوەش بەشێوەیەکی تەندروستی و دەرونی و بەشێوەیەکی زۆر زانستی کاری تێدادەکەم و فێرکاریان بۆ دەکەم و سیستەمی جیاواز بەکاردەهێنم بۆ ئەو مەبەستە، تەنها فێرکردن نییە  بەڵکو ڕاهێنانیان پێدەکەم و قوتابیەکانم زۆر زیڕەکن.

 

کۆژیان ئەکرەم سەباەت بە پڕۆژەکە کە ماوەی شەش مانگ بوو وتی: شتی زۆر فێربوین، بەڕدەوام ڕێکخڕاوەکە لەگەڵمان بوون و ڕاوێژمان پێدەکردن زۆر هاوکارمان بون وتەکنیکی بازرگانیان پێ گوتینە و ئیشەکەمیان باشتر کردووە،کە وەک کارێکی نێو دەوڵەتی لێهاتوە، چونکە کارەکانی من تەنیا فێرکردنی زمانی ئینگلێزی نیە بەڵگو چەندین کاری دیکەم هەیە بۆ فێرکردن و ڕاهێنان.

 

لەکۆتایی قسەکانیدا کۆژیان لەڕێگەی ئاژانسەکەمانەوە دەیەوێت نامەیەک بۆ هەموو ژنان بنێرێت و تکادەکات لە ژنان کەدەستەوسان دانەنیشن و وتی: ئێوەی ژنان گەوهەرن کە خوا ئێمەی درووست کردووە بۆ هۆکارێک هەیە، کاری ئێمەی ژن تەنها چێشت لێنان نیە کە ئەوە هەر دەکرێت، بەڵام تکایە ئەوەی خوا پێی بەخشیوین با بڵاویبکەینەوە لەگەڵ دەوروو بەرمان دابەشی کەین، با لەشتی بچوک و بازرگانی بچوکەوە دەست پێ بکەین، با هەڵەش بکەن هەستنەوە ئەوانە نابنە کێشەو بەربەست چونکە بەدڵنیایەوە لەکۆتاییدا سەردەکەون وگەر لەبوارێک سەرکەوتوە نەبوون بزانن لەچ بوارێک خۆتان دەبینەوە، لەوە  دەست پێبکەن و ئەو بەهرەی خوا بە ئێنگۆی داوە پێشکەشی خەڵکی بکەن و بەفیڕۆی مەدەن،

 

ئیلاف کاوە، خوێندکاری زانکۆ سەبارەت بە بەشداریکردنی لە پڕۆژەکە وتی: من بەکاری دیزاین و شتی کوردەواری بەشداربووم وکارەکانم زیاتر دیزاینی جلوبەرگی کوردەواری و هەڵکەنینی نەخش لەسەر کەلو پەل و تەختەیە. پێش پڕۆژەکەش ماوەی زیاتر لە ساڵێکە دەستم بەوکارە کردووە،  لەشەش مانگی ڕابردوو بەشداریم لە پڕۆژەی بچوک کرد لەلایەن ئەو ڕێکخراوەوە هەرچەندە من هیچ پارەیەکم وەرنەگرتووە، بەڵام سودم لیبینین و بەردەوام ڕاوێژمان پێ دەکردن ئەوش وای کرد کارەکەم بەرەو پێش ببەم.

 

 لەکۆتایی قسەکانیدا ئیلاف ئاماژەی بەوەکرد کە دوای ڕێکخراوەکەش هەر بەردەوام دەبێت ونیازی وایە گەلەریەک بکاتەوە و ئامۆژگاری ژنان دەکات کە ژنان خاوەن کاری خۆیان بن نەوەستن لەکارکردن و بەرەو پیش بڕۆن.

 

ڕاڤین محەمەد، بەڕێوەبەرو دامەزرێنەری ماڵی داهێنان سەباڕەت بە پڕۆژەکەیان وتی: ڕێکخراوی "ماڵی داهێنان" ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە کاردەکات لەسەر پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان لەبواری تەکنەلۆجیا، و ئێمە پڕۆگرامێکمان هەبو لەگەڵ یەکێتی ئەو روپا  و کۆماری فیداڵی ئەڵمانیا لەڕێگەی GIZ ی ئەڵمانیەوە و پڕۆگرامەکە کاری لەسەر داهاتوی سەوز و دیجتاڵ دەکڕد ئەویش بەدیجتەڵکردنی خاوەن کارەکان.

 

ڕاڤین ئاماژەی بەوەشکرد کە لەسەرتای پلانی کار بڕیاربوو بەشداری هەردوو ڕەگەز یەکسان بن بە پەنجا بە پەنجا، بەڵام کە دیتمان ڕێژەی ژنان زۆرتربو و پڕۆژەکانیشیان زۆر بەهێزبوون ئەو پلانەمان گۆڕی ڕێژەی ورگرتنی ژن بو بە ٧٠٪ و و٣٠٪پیاوان بوو. هەرچەندە ویستمان باڵانسەکە ڕاگرین بەڵام بەهۆی جوانی پڕۆژەکانی ژنان  گۆڕیمان،  هاوکات لە پڕۆسەی هاوکاری دارایش بەهەمانشێوە ژنان پشکی زیاتریان بەرکەوت چونکە ئێمە هەمو بەشداربووانمان کۆمەکی وەرنەگرتوەو مەرجی سەرەکی بۆ وەرگرتنی کەسەکان دەبو تەمەنیان لە ١٨/بۆ ٣٥ساڵ زیاتر نەبێت، وپێشتر دەستی پێکردبێ و ویستمان هاوکاری ئەوانە بکەین کە لەدەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە، و  جگە لەخەڵکی خۆمان خەڵکی خاوەن پێداویستی تایبەت و بەشێک لە ئاوارەکانمان وەرگرتووە.

 

ڕاڤین دامەزرێنەری پڕۆژەکە ئاماژەی بەوشکرد ک پڕۆژەکە لە پێنج شارو شارۆچکە جێبەجێ کراوە ئەوانیش( سلێمانی ، کۆیە، ڕانیە، دهۆک، کەلار).