ڕۆژن بانگەوازی لە میدیا نێودەوڵەتییەکان کرد بە ئیتیکی مامەڵە بکەن

ڕۆژن ئەو دەزگا میدیاییە عەرەبی و تورکانەی کە بوونەتە هاوبەشی تاوانەکانی قڕکردن لە سووریا و ڕۆژئاوا شەرمەزارکردو بانگەوازی لە ڕێکخراوە میدیاییە نێودەوڵەتییەکان کرد پابەندبن بە ئیتیکی ڕۆژنامەوانی و ڕاستییەکان ڕابگەیەنن.

ناوەندی هەواڵ

 

یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی ژنانی کوردستان "ڕۆژن" سەبارەت بە ڕووداوەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. 

 

ڕۆژن ڕایگەیاند، وەک ڕاگەیاندنی ئازادی کوردی، ئەو هێرشە قڕکەرانەی کە لە ٦ـی کانوونی دووەم لە حەلەب دەستیپێکرد و بەرەو باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هەڵکشا، بە هەوڵی دەیان ڕۆژنامەنووس لە گۆڕەپانەکە بە دیمەن، وێنە و بەڵگەی ڕاستی بڵاوکرایەوە و ڕایگەیاند، ئەو بەڵگەنامانە تاوانەکانی جەنگ ئاشکرا دەکەن.

 

 ڕۆژن ڕایگەیاند چەتەکانی هەتەشە کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن، لە حەلەب هاووڵاتیانی مەدەنییان کوشتووە، ڕفاندن و کۆچبەرکردنی زۆرەملێیان ئەنجامداوە و دەشڵێت: "دوو شەڕڤانی ژنی یەپەژە ڕفێندراون و وەک "غەنیمەتی جەنگ" پێشکەش کراون. ئەو هاووڵاتییە مەدەنییانەی هەوڵی پەڕینەوەیان لە ڕەقەوە بۆ کۆبانێ دەدا، کۆمەڵکوژکران.

 

ڕۆژن ئاماژەی بەوەدا، هەندێک لە دەزگا میدیاییە نێونەتەوەییەکان چاوپۆشییان لە کۆمەڵکوژی، کوشتن، کارەساتی مرۆیی و کۆچبەری زۆرەملێ لە ڕۆژئاوا کردووە و وتی: ڕووداوەکان وەک 'ناکۆکی نێوان دوو هێز' نیشان درا. گەمارۆدان، مردنی منداڵان، ئەشکەنجەدانی ژنان و ڕفاندنەکە بە هەواڵ نەزانراوە و تەنها سەرنج خراوەتەسەر لە دۆخی دیلەکانی داعش کرا.

 

ڕۆژن بانگەوازیی لە میدیاکان کرد بە گوێری ئەخلاقی ڕۆژنامەوانی ماماڵە بکەن و گوتی: "بانگەواز لە میدیا نێونەتەوەییەکان دەکەین بەپێی ئەخلاقی ڕۆژنامەوانی و بەها ڕۆژنامەوانیەکان مامەڵە بکەن، هەروەها بوێری خۆیان نیشان بدەن بۆ ئەوەی ڕاستییەکان لەگەڵ ڕای گشتیدا بەیەکەوە باس بکەن.

 

 داوای لە ڕۆژنامەنووسان کرد سەردانی ناوچە گەمارۆدراوەکان بکەن بۆ ئەوەی هەر لەسەرەتاوە ڕاستییەکان ببینن و بێلایەنانە ڕاپۆرت بکەن. 

 

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەی ڕۆژن هاتووە: وەک ڕاگەیاندنی ئازادی کورد و میدیای ژنان، هەموو ڕاستییەکان ئاشکرا دەکەن و تاوانەکانی جەنگ بەڵگە دەکەن و بەرگری لە بەهاکانی ئاشتی و دیموکراسی و پێکەوەژیان دەکەن.