ڕژێمی ئێران سزای ١٥ مانگ زیندانی بەسەر نێرگس محەمەدیدا سەپاند

دادگای ڕژێمی ئێران سزای ١٥ مانگ زیندانی بەسەر چالاکوان نێرگس محەمەدی کە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بردەوە سەپاند.

ناوەندی هەواڵ

 

نیرگس محەمەدی، چالاکوانی زیندانی کە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێ بەخشرا، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەکردن دژی ڕژێمی ئیسلامی ئێران." بە ١٥ مانگ زیندانی سزادرا، جگە لە سزای زیندانیکردن، دادگا فەرمانی قەدەغەکردنی گەشتی بۆ ماوەی دوو ساڵ و بەشداریکردن لە گروپە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان و بەکارهێنانی مۆبایلی ئەندرۆیدی دا.

 

"هیچ هەنگاوێک نانێم بۆ ئەو قەسابخانەیە"

نێرگس محەمەدی، لە دانیشتنی پێشوودا لە کەیسەکەدا، دادگای ڕژێمی بە "قەسابخانە" پێناسەکرد و وتی: دادگا فەرمانی لە سێدارەدانی زۆرێک لە گەنجانی ئێرانی داوە، هیچ هەنگاوێک بەرەو ئەو قەسابخانەی نانێم، ڕەتی دەکەمەوە بچووکترین دەسەڵات بدەم بە دادوەرەکان بە فەرمانی خزمەتگوزارییە نهێنییەکان و دادگای کەیسە بەتاڵەکان.

 

١٣ جار دەستگیرکراوە و بە ٣١ ساڵ زیندانی سزادراوە

نێرگس محەمەدی، کە تا ئێستا ١٣ جار دەستگیرکراوە، بە پێنج جار بۆ ٣١ ساڵ زیندانی و ١٥٤ قامچی سزادراوە، یەکێکە لە پێشەنگانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

 

لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لیژنەی نۆبڵ خەڵاتی ئاشتی بەخشی بە نێرگیس محەمەدی و ستایشی کرد بۆ "هاندانی خەباتی لە دژی فشارەکانی ئێران بۆ سەر ژنان و هەوڵەکانی هەمووان بۆ مافەکانی مرۆڤ و ئازادی".