ڕژێمی ئێران بۆ دانەوەی تەرمەکان بەڵێننامە بە بنەماڵەکانیان پڕ دەکاتەوە

ڕژێمی ئێران بە چەک ڕووبەڕووی خۆپیشاندانەکانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بووەوە، کە ژمارەی دەستبەسەر کردن و برینداربوون هەزاران کەسی تێپەڕاندووەو بنەماڵەی کوژراوەکان بە پڕکردنەوە و واژۆکردنی بەڵێننامە دەتوانن تەرمی کەسوکارەکانیان وەربگرنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ڕۆژی ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ـەوە، بەهۆی قەیرانی ئابووریی، سیاسیی و کۆمەڵایەتیی، خۆپیشاندان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستیپێکرد و سەرەڕای فشارەكانی ڕژێمی ئێران بۆ سەرکوتکردنی دەنگە ناڕازاییەکان، بەڵام خۆپیشاندانەکان زیاتر پەرەی سەندو و تا ئێستا دەنگە ناڕازییەکان لە بەرخۆدانکردنیان بەردەوامن، تا ئێستاش پچڕانی هێلی ئینتەرنێت بەردەوامە.

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا لەبارەی سەرکوتکارییەکانی ڕژێمی ئێران بەرامبەر گەلانی ئێران ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران تا ئێستا ٢٤ هەزار و ٦٦٩ کەس دەستبەسەر کراون، سێ هەزار و ٩١٩ کەس کوژراون، دوو هەزار و ١٠٩ کەسیش بریندار بوون.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ژمارەیە ٢٥ منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ کوژراون، هەروەها لە میدیاکانی سەر بە دەسەڵاتدارانی ئێران تا ئێستا ڤیدیۆی دانپێدانانی زۆرەملێ خۆپیشاندەران گەیشتووەتە  ١٤٥ خۆپیشاندەر، تا خۆپیشاندانەکان بە ئاژاوەگێری پێناسە بکەن.

 

باس لەوەش کراوە، هێشتا ژمارەیەکی زۆر لە کوژراوەکان لە پزیشکەکانی داد دەبیندرێت و لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی سەر بە ڕژێم فشار لەسەر خێزانەکان هەیە بۆ بێدەنگ بوون و ناشتنیان بە شەوانە ئەنجام بدرێت، تەنانەت بە مەرجی واژۆکردنی دەتوانن تەرمی کەسوکارەکانیان وەربگرن.

-