ڕژێمی ئێران چاوپێکەوتنی ٣٧ ژنە زیندانیی قەدەغە کرد

٣٧ ژنە زیندانی سیاسی کە لە زیندانی ئەڤین ڕاگیراون وناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر سزای لەسێدارەدان بەسەر ڕۆژنامەنووس پەخشان عێزی، لە لایەن ئیدارەی زیندانی ئێرانەوە کۆبوونەوە لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانیان قەدەغە کران.

ناوەندی هەواڵ

 

لە زیندانی ئاسایشی باڵای ئەڤین لە تارانی پایتەختی ئێران، کە زیندانیانی سیاسی تیێدا ڕاگیراون، لەناویاندا نێرگس محەمەدی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٣، ٣٧ زیندانی سیاسی ژن، بە بیانووی ناڕەزایەتی دەربڕین لەبەرامبەر سزای سێدارە لەسەر ڕۆژنامەنووس پەخشان عەزیزی لەلایەن ئیدارەی زیندان چاوپێکەوتن لەگەڵ خێزان و پارێزەرەکانیان قەدەغە کرا.

 

 شەوی ٢٦ی تەمووز ٣٧ زیندانی سیاسی ژن بە درێژایی شەو لە حەوشەی زیندانی ئەڤین دانیشتنێکیان ئەنجامدا و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدان بەسەر پەخشان عەزیزیدا.