ژمارەیەک ژن و منداڵ لە میانمار کوژران و سوتان
بەپێی هەواڵێکی کۆمەڵەی ناوخۆی مافی مرۆڤ و راپۆرتەکانی میدیا، زیاتر لە ٣٠ کەس بە ژن و منداڵەوە کوژراون و تەرمەکانیان سووتاون.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی شەممە ٢٥ی کانونی یەکەم دەیان هاوڵاتی لە میانمار کە لە ٧ ئۆتۆمبێلدا بوون و بۆ سەربازان نەوەستاون ڕاستەوخۆ تەقەیان لێکرا، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کارنی ئاشکرایدەکات لە نزیک گوندی مۆسۆی شارۆچکەی هۆپرۆسۆ، تەرمی سوتاوەکانی دۆزیوەتەوە، کە خەڵکی بەساڵاچوو و ژن و منداڵیان تێدایەو لەلایەن فەرمانڕەوا سەربازییەکانی میانمارەوە کوژراون.
گروپەکە لە پۆستێکی فەیسبووکدا وتی: "ئێمە ئەو کوشتنە نامرۆڤانەیە و دڕندانەیە بە توندی ئیدانە دەکەین کە مافی مرۆڤ پێشێل دەکات".
ئەو وێنانەی کە لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤ و میدیاکانی ناوخۆوە بڵاو کراوەتەوە، ئاسەواری جەستەی سوتاویان نیشان داوە.