ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگرەکەی ماردین و ئامەد گیانیان لەدەستداوە بووە ١٣ کەس

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە چنارو شەمرەخ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٣ کەس.

ئامەد

 

شەوی ٢٠ لەسەر ٢١ی حوزەیران، لە گوندەکانی ناوچەی چنار سەر بە ئامەد و شەمرەخی ماردین ئاگر کەوتەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٣ کەس.

 

شەوی ڕابردوو٢١ی حوزەیران، فادل دەمیر، خەڵکی گوندی کەلەکێ لە شەمرەخ کە لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئامەد چارەسەری بۆ دەکرا، گیانی لەدەست داو پێشبینی دەکرێت تەرمەکەی لە گۆڕستانی گوندی کەلەکێ بەخاک بسپێردرێت.

 

 دوێنێ ١٢ کەس کە بەهۆی ئاگرەکەوە کە گیانیان لەدەستداوە بە خاک سپێردران.