ژمارەی گیان لەدەستدان بە لافاوەکەی ئەندەنوسیا زیادی کرد
٢٦ کەس بەهۆی لافاو و ڕۆچوونی زەوییەوە لە دوورگەی سۆماترای ئەندەنوسیا گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ
بەهۆی لافاو و ڕۆچوونی زەوی لە دوورگەی سۆماترا لە ئەندەنوسیا ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتە ٢٦ کەس و هێشتا 11 کەس بێسەروشوێنن.
وتەبێژی ئاژانسی بەڕێوەبردنی کارەساتی نیشتمانی ژمارەی گیان لەدەستدان و بێسەروشوێن بووانی پشتڕاست کردەوەو وتی: پێدەچێت ژمارەی زیانبەرکەوتووان بەهۆی خراپی بارودۆخی کەشوهەوا و بڕینی کارەبا بەرزببێتەوە، لە کاتێکدا باران بەردەوامە و تیمەکانی فریاکەوتن سەرەڕای باران بارین ئۆپەراسیۆنێکی فریاگوزاری ئەنجام دەدەن.
کارەساتەکە زیانی بە سەدان ماڵ و پرد و مزگەوت و شوێنە گشتییەکانی دیکە گەیاندووە.