مریەم سادات، سزاکەیلە زیندانی ئەڤین بەسەر دەبات

دەسەڵاتدارانی ئێران مریەم سادات چالاکوانی مەدەنی و سیاسیان دەستبەسەر کرد و گواسترایەوە بۆ زیندانی ئەڤین بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، مریەم سادات، چالاکوانی مەدەنی و سیاسیی خەڵکی تارانی پایتەختی ئێران، دوای بانگهێشتکردن و ئامادەبوونی لە زیندانی ئەڤین، بۆ بەشی ژنان لە زیندانی ئەڤین گواسترایەوە.

 

مریەم سادات دوای کەم کردنەوەی سزای یەک ساڵ زیندانییەکەی، لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوە دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلاب بە "کۆبوونەوە، بەشداریکردن و پڕوپاگەندە دژی سیستم" تۆمەتبار کرا و سزای ٩ ساڵ زیندانی بۆ دەرکردبوو، بەڵام دواتر سزاکەی کەم کرایەوە بۆ کەمتر لە ساڵێک، بەڵام بەهۆی ئەوەی تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و پزیشکی دادوەری باسی لەوە کردووە، کە ناتوانێت بەرگەی سزاکە بگرێت، سزاکەی بۆ دواخراوە.