هۆشداری لە سەر کەرتی تەندروستی غەززە دەدرێت

دوای چەندین جار هۆشداری، ڕێكخراوی تەندرووستی جیهانی دۆخی تەندروستی غەززە بە كارەساتبار وەسف كرد و ئاماژەی بەوەکرد ، تا دێت كارەساتەكانی سەر تەندورستی غەززە زیاتر دەبن.

ناوەندی هەواڵ

تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندوستی جیهانی لە دانیشتنێكی نائاسایی ڕێكخراوەكەیاندا سەبارەت بە دۆخی تەندروستی غەززە وتارێكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند، بەهۆی شەڕی دوو مانگەی نێوان ئیسرائیل و حەماس، كاریگەری ململانێكان لەسەر کەرتی تەندروستی غەززە كارەساتبارن.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، كارمەندانی تەندروستی ئەركی زۆر قورس و مەحاڵ لەژێر بۆردوومان و هێرشى فڕۆكەدا ئەنجام دەدەن.

 

وتیشی: ئێستا پێویستمان بە لێكتێگەیشتنێكی هەمیشەیی بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە هەیە، چونكە ئەو پرسە پەیوەندی بە ژیان و گیان لەدەستدانی خەڵكی مەدەنییەوە هەیە، وازیش لە داواکردنى ئاگربەستی مرۆیی لە غەززە ناهێنن، چونکە شەڕەكە متمانە و دەسەڵاتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەهێشتووە.