بە بۆنەی ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەجە کرایە پشووی فەرمی

پاش ئەوەی پەرلەمانی عێراق یاسای پشووە فەرمییەکانی ڕەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار کرد، ئەمڕۆ پەسەند کرا، کە ڕۆژی ١٦ـی ئادار ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە لەسەرانسەری عێراق دەبێتە پشوو.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ سەرۆکایەتی کۆماری عێراق واژۆی لەسەر هەموواری یاسای پشووە فەرمییەکان کرد، بەمەش لەمڕۆ بە دواوە ڕۆژی ١٦ـی ئادار، لە ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەیە بۆ بەبیرهێنانەوە (تاوانەکانی بەعس، ئەنفال و بۆردوومانکردنی هەڵەبجە بە چەکی قەدەغەکراوی کیمیایی)، لە سەرانسەری عێراقدا دەبێتە پشووی فەرمی.

 

هەمواری یاسای پشووە فەرمییەکان لە ڕۆژی ٢٣ـی ئایار لەلایەن پەرلەمانی عێراق تێپەڕێندرا، کە ڕۆژانی یادی کیمیابارانی هەڵەبجە، ڕۆژی غەدیری بۆ زیادکراوە و ئەو ڕۆژانە لە هەموو ساڵێکدا دەبنە پشووی فەرمیی.