ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران... داڕمانی بژێوی ژیان و خراپتربوونی هەژاری تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥

زستانی ساڵی ٢٠٢٥ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا بژێوی ژیانی بەرەو لێواری داڕمان برد، هەڵاوسان، پاشەکشە، ناڕەزایەتی و پچڕانی ئینتەرنێت هەموویان یەکدەگرنەوە و بارگرانییەکی سەختیان خستە سەر ژنانی ماڵەوە و ئەو ژنانەی کە لە کەرتی نافەرمیدا کاردەکەن.

پرشنگ دولتیار

 

ناوەندی هەواڵ- ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ساڵی ٢٠٢٥دا چووەتە قۆناغێکی نوێی قەیرانی ئابوورییەوە، کە بە لێکنزیکبوونەوەی شۆکەکان لەوان چەقبەستوویی، ناڕەزایەتییە بەرفراوانەکان، داخستنی ئینتەرنێتی بەرفراوان و داخستنی بازاڕەکان تایبەتمەند بووە، کاریگەرییەکانی ئەم فشارانە بە شێوەیەکی ناڕێژەیی لە سەرانسەری پێکهاتەی ئابووریدا هەستیان پێدەکرێت، ژنان لە کەرتی نافەرمیدا کاردەکەن و ژنانی سەرۆکی خێزان سەختییەکەیان لە ئەستۆ دەگرن.

 

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری ئێران و ڕاپۆرتە شیکارییەکانی بانکی ناوەندیی ئێران، ڕێژەی هەڵاوسان لە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥ لە ماوەی مانگەکانی زستاندا گەیشتووەتە نێوان ٤٥٪ بۆ ٥٠٪ و لە هەندێک مانگدا هەڵاوسانی نرخی خۆراک لە ٦٠٪ی تێپەڕاندووە، لە هەمان کاتدا گەشەی ئابووری جگە لە نەوت بە نزیک لە سفر یان تەنانەت نەرێنی مەزەندە دەکرێت و پێوەرەکانی بەرهەمی کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان "SMEs" ڕەوتێکی دابەزین نیشان دەدات، ئەم پێکەوەگرتنە حاڵەتێکی کلاسیکی وەستانی نرخی نەوتە، بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە هۆی قەبارەی بەرچاوی ئابووریی نافەرمی و پشتبەستنی بەشێکی زۆری دانیشتووان بە حەقدەستی ڕۆژانە، کاریگەرییەکانی گەورەتر دەبن، لەم چوارچێوەیەدا، فرۆشیارانی سەر شەقام و بازرگانانی بچووک نەک هەر ڕووبەڕووی دابەزینی خواست بوون بەڵکو ڕووبەڕووی داڕمانی سووڕی ساڵانەی خۆشگوزەرانی خۆیان بوونەتەوە، کە بە شێوەیەکی نەریتی لە مانگی ئەسفەند "٢٠ی شوبات تا ٢٠/٢١ی ئادار"، ڕێک پێش نەورۆز گەیشتە لوتکە.

 

وەستان و بژێوی ناجێگیری ژنان

ئابووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا تووشی هەڵاوسانی درێژخایەن بووە، بەڵام ئەوەی زستانی ساڵی ٢٠٢٥ جیا دەکاتەوە، یەکگرتنی هەڵاوسانی توند و دابەزینی خواستی ڕاستەقینە و ناسەقامگیری بازاڕە، بەپێی خەمڵاندنە فەرمییەکان، کەمترین موچەی دیاریکراو بۆ ساڵی ٢٠٢٥ کەمتر بووە لە نیوەی هێڵی هەژاری شارەکان کە لەلایەن دامەزراوە سەربەخۆکانی توێژینەوەوە دامەزراندووە، ڕاپۆرتەکانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئەنجومەنی شۆرای ئیسلامی لە ساڵانی ڕابردوودا دەریانخستووە کە تێچووی خۆراک زیاتر لە ٤٠٪ی سەبەتەی کڕین بۆ خێزانە کەم داهاتەکان پێکدەهێنێت، واتە هەر بەرزبوونەوەیەکی نرخی خۆراک ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بژێوی ژیانیان دەبێت.

 

ژنانی سەرۆک خێزان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کە ژمارەیان بە پێی هەندێک ئاماری فەرمی لە٣3 میلیۆن خێزان تێدەپەڕێت، لە کەمترین پلەکانی داهاتدا چڕبوونەتەوە، هەروەرها ڕێژەی بەشداری ئابوورییان لە دەوروبەری ١٥٪ی دەمێنێتەوە، کە زۆربەیان لە کارە نافەرمیەکاندان کە بیمە و ئاسایشی کاریان نییە، ئەم کارانە بریتین لە فرۆشتنی سەر شەقامەکان، فرۆشتنی وەرزی جلوبەرگ، کەلوپەلی ناوماڵ بە نرخێکی هەرزان، کاری دەستی و خواردنی ماڵەوە، لە ڕووی پێکهاتەییەوە وابەستە بە ڕۆیشتنی پارەی سنووردار و وەرزی لوتکە، ئەم کارانە بەو ماواتایەیە کە بەبێ پاشەکەوتکردن و بەبێ دەستڕاگەیشتن بە قەرزی بانکی، هەر پچڕانێک لە فرۆشتندا تەنانەت بۆ چەند ڕۆژێکیش بێت بە واتای پچڕانی دابینکردنی خۆراکی ڕۆژانەی خێزانەکە دێت.

 

لە زستانی ساڵی ٢٠٢٥دا بەهۆی دابەزینی بەرچاوی توانای کڕینی خێزان، دابەزینی خواست دەستی بە دەرکەوتن کرد، داتاکانی پێوەرەکانی فرۆشتنی تاکەکەسی و ڕاپۆرتە مەیدانییەکانی ژوورەکانی بازرگانی کەمبوونەوەی بەرچاو لە قەبارەی کڕینی کاڵای ناپێویست بە بەراورد بە زستانی پێشوو نیشان دەدەن، بۆ ئەو ژنانەی کە بە پلەی یەکەم پشت بە فرۆشتنی جلوبەرگ و پێداویستییەکانی نەورۆز دەبەستن وەک سەرچاوەی سەرەکی داهاتی ساڵانەیان، ئەم دابەزینەی خواست تەنها هەڵاوسانێکی سروشتی نییە، بەڵکو مەترسییەکی بوونی دروست دەکات.

 

"ناڕەزایەتی و داخستن و لەدەستدانی داهات"

لە کۆتاییەکانی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، شارە گەورە و مامناوەندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شایەتی ناڕەزایەتی بەرفراوان بوون، کە هاوکات لەگەڵ داخستنی بازاڕەکان، مانگرتنی پچڕپچڕ، پچڕانی ئینتەرنێت و تێکچوونی دۆخی ئەمنی کە بە سەرکوتکردنی توندوتیژانە گەیشتە لوتکە کە لە ئەنجامدا، هەزاران کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستدا، ئەمەش بەشێکی بەرچاوی کارە بچووکەکانی بۆ چەند ڕۆژێک یان چەند هەفتەیەک لە کارخست، لە کاتێکدا کارگەکانی ئابووری فەرمی توانیان لە ڕێگەی یەدەگی دارایی یان قەرزەوە قەرەبووی وەستانی بەرهەمهێنان بکەنەوە، بەڵام ئەو ژنانەی کە لە ئابووری نافەرمیدا کاردەکەن، بەتایبەتی فرۆشیارانی سەر شەقامەکان، زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، بە لەبەرچاوگرتنی پشتبەستنیان بە سەرمایەی سنووردار، کە زۆرجار تەنها بەهای هەفتەیەک لە کۆگادا بووە.

 

داخستنی بازاڕەکان بە شێوەیەکی کاریگەر دەستپێکردنی وەرزی فرۆشتنی نەورۆزی دواخست، بە شێوەیەکی ئاسایی زۆرێک لە بازرگانانی بچووک هەر لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمەوە دەست دەکەن بە کۆکردنەوەی پارەی پێویست بۆ کڕینی پێداویستییەکانی جەژن، وەستانی فرۆشتن لەم قۆناغەدا بە واتای بێتوانایی لە دەستەبەرکردنی کاڵای نوێ و لەدەستدانی توانای کێبڕکێ لە مانگی ئاداردا بوو، بە واتایەکی تر شۆکی ناڕەزایەتییەکان نەک هەر داهاتی ئەو مانگەی کەمکردەوە بەڵکو توانای بەدەستهێنانی داهاتیشی لە مانگی ئاداردا لاوازکرد.

 

جگە لەوەش پچڕانی بەرفراوانی ئینتەرنێت کە چەند هەفتەیەکی خایاند لە هەندێک ناوچەدا، کەناڵەکانی فرۆشتنی تاکەکەسی ئۆنلاینیان پەکخست، لەم ساڵانەی دواییدا، هەندێک لەو ژنانەی کە تاکە دابینکەری خێزانەکانیانن، ڕوویان لە فرۆشتن کردووە لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی و بەرنامەکانی نامە ناردنەوە، نموونەیەک کە پێویستی بە تێچووی کەم و دەستڕاگەیشتن بە کڕیارەکانی دەرەوەی گەڕەکەکانی نزیکیان هەیە، پچڕانی ئینتەرنێت ئەم ڕێگا جێگرەوەیەی نەهێشت و ئەم زنجیرە دابینکردنەی درێژکردەوە، ناچاریان کردن بگەڕێنەوە ناو بازاڕی نەریتی و نیمچە داخراو، لەناو پێکهاتەیەکدا کە پێشتر هەڵاواردنی ڕەگەزی لە دەستڕاگەیشتن بە سەرمایە و بازاڕەکاندا تووشی بووە، ئەم پچڕانە دیجیتاڵییە بە شێوەیەکی کاریگەر ژنانی زیاتر پاڵناوەتەوە بۆ پەراوێزخستن.

 

"بەستنی داواکاری"

بەپێی ڕاپۆرتە نافەرمییەکانی سەندیکاکانی کرێکاران، فرۆشی زۆرێک لە جلوبەرگ و کەلوپەلی ناوماڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، هەروەها دابەزینی بەهای ڕیاڵ و هەڵاوسانی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵای هاوردەکراو و تەنانەت بەرهەمهێنانی ناوخۆیی، لەم بارودۆخەدا، ژنانی فرۆشیار کە زۆرجار بە قەرز یان بە سەرمایەی قەرزکراو کاڵا دەکڕن، لە یەک کاتدا ڕووبەڕووی دوو مەترسی بوونەتەوە: دابەزینی فرۆش و زیادبوونی قەرز.

 

لە ڕوانگەی ئابووری سیاسییەوە ئەم دۆخە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە چۆن شۆکی ئابووریی گەورە وەک سزا و کورتهێنانی بودجە و ناجێگیری دراو بە شێوەیەکی ناڕێژەیی کاریگەری لەسەر کەرتە نافەرمی و هەستیارەکانی ڕەگەزی ئابووری لە ڕێگەی میکانیزمی نرخ و بچووکبوونەوەی داواکارییەوە هەیە، ژنانی سەرۆک خێزانەکان دەستیان بە داهاتی نەوت و تۆڕەکانی وزە ناگات بۆ دەستەبەرکردنی قەرز بە مەرجی پێویست، ئەوان لە بنی دابەشکردنی مەترسیدان و قورسایی قەیرانەکە هەڵدەگرن.

 

مانگی ئادار مانگێکی سەرەکییە لە ئابووری بچووکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا، بۆ زۆرێک لە بازرگانە بچووکەکان، بەشێکی بەرچاو لە قازانجی ساڵانەیان لەم مانگەدا بەدەست دەهێنرێت، بۆ فرۆشیارانی جلوبەرگ و کاڵای بەکاربەر، دەرفەتێکە بۆ وەرگرتنەوەی زیانەکان و داپۆشینی خەرجییەکان، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٥ کە هاوکات بوو لەگەڵ دەستپێکردنی جەژنی ڕەمەزان، مانگێک کە بە شێوەیەکی نەریتی شێوازی بەکاربردن دەگۆڕێت و دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی ئابووری لە هەندێک ناوچەدا، کەرتەکانی وەک چێشتخانە و پیشەسازی خۆراک بە تایبەتی کاریگەری ئەم ماوەیەیان لەسەرە و پێناچێت فرۆشیان بگاتە ئاستی ساڵانی پێشوو، بارودۆخی سەختی سێ مانگی ڕابردوو خۆڕاگری زۆرێک لە بازرگانییەکانی لاواز کردووە و دەنگۆی داخستنی ژمارەیەکی زۆر لە بازرگانی بچووک بە تایبەت لە شارە گەورەکان و تاران بڵاوبووەتەوە، کە ئەمەش بەو واتایەیە کە خاوەن کارەکان، لەژێر فشاری ناڕەزایەتی و پچڕانی ئینتەرنێت و چەقبەستوویی ئابووری و ماتەمینی، چاک نەبوونەتەوە و لەگەڵ دەستپێکردنی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵدا چوونەتە پاشەکشەیەکی نوێ، هەموو ئەمانە دۆخێکی تاریکی لە نێوان ئەو نادڵنیاییە ئابوورییەی کە لە مۆتەکەی شەڕەوە دروستکبووقو سەرچاوەی گرتووە.

 

لە هەلومەرجێکی ئاساییدا، ڕێکەوتی مانگی ڕەمەزان لەگەڵ نەورۆز ڕەنگە شێوازی فرۆشتن بگۆڕێت، بەڵام لە چوارچێوەی هەڵاوسان و ماتەمینی کۆمەڵایەتیدا، وەرگێڕدراوە بۆ دوو هێندە دابەزینی خواست، ئەو خێزانانەی کە توانای کڕینیان بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە، کڕینی نەورۆزیان سنووردار دەکەن و خەرجییەکانیان لەسەر کاڵا سەرەکییەکان چڕ دەکەنەوە، لە ئەنجامدا بەشێکی بەرچاو لەو فرۆشتنانەی کە خاوەن کارە بچووکەکان پێشبینی دەکەن بەدی نەیەت.

 

لە ساڵی ٢٠٢٥دا، خولی ساڵانەی ناسراو بە "هیوای ئیسفەند" کە وەک پایەیەکی دەروونی و ئابووری بۆ بەردەوامی داهاتی زۆرێک لە ژنان کاری دەکرد، داڕما. دابەزینی لوتکەی فرۆش، ئاسۆی تاریکی ساڵی دواتر قووڵتر کردەوە و مەترسی ئەوەی ژنان بە زۆر لە بازاڕی کار دەربچن یان بکەونە هەژارییەکی زۆرەوە، مانگەکانی کانوونی دووەم تا ئاداری ٢٠٢٥ نوێنەرایەتی نموونەی چڕبوونەوەی قەیرانی ستراکتوری لە ئابووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکەن، کە شۆکەکانی چەقبەستوویی، ناڕەزایەتی، داخستنی بازاڕ، داخستنی ئینتەرنێت، ماتەمینی کۆمەڵایەتی و لێکنزیکبوونەوەی مانگی ڕەمەزان لە کۆتاییدا لە هەردوو ئاستی بچووک و ڕەگەزیدا جێگیر دەبن.

 

ژنانی فرۆشیار و سەرۆک خێزانەکان لە ئابووری نافەرمیدا خۆیان دەبیننەوە کە لەم قەیرانەدا ڕووبەڕووی تۆڕێکی ئاڵۆزی لاوازییەکان بوونەتەوە، لەوانە پشتبەستن بە خواستی وەرزی، کەمی پاشەکەوت، نەبوونی پاراستنی کۆمەڵایەتی، جیاکاری لە دەستڕاگەیشتن بە بازاڕ و بارگرانی دوو بەرپرسیارێتی خێزان، ئەمەش ناجێگیری بژێوی ژیانیان گەورەتر کردووە و هەژاری ژنانی لە کورتخایەندا زیاد کردووە، هەروەها کاردانەوەی سێ مانگی ڕابردوو تەنها بە دابەزینی داهات سنووردار نەبووە، بەڵکو کاریگەرییان لەسەر سەرمایەی هێما و دەروونی هەبووە کە پێویستە بۆ بەردەوامبوونی چالاکییە ئابوورییەکانیان، کە ڕەنگدانەوەی پچڕانی سووڕی پشتیوانی خێزانەکانە بە سەرکردایەتی ژنان، بەبێ چاکسازی کە مەترسییەکان دابەش بکاتەوە و پشتگیرییەکی ئامانجدار بۆ کەرتی نافەرمی پێشکەش بکات، ئەگەری ئەوە دەمێنێتەوە کە ئەم شێوازە لە فشارە چڕەکان لەسەر هاوڵاتیان لەگەڵ هەر شۆکێکی سیاسی یان کۆمەڵایەتی نوێدا دووبارە بێتەوە.