ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: باری نائاسایی تەندروستی جیهانی بۆ کۆڤید-١٩ کۆتایی هاتووە

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند کە کۆڤید-١٩ نوێنەرایەتی باری نائاسایی تەندروستی جیهانی ناکات.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو بەیاننامەیە نوێنەرایەتی هەنگاوێکی گەورە دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە پەتای کۆرۆنا و ماوەی ئەو ٣ ساڵە بۆ یەکەمجار بەرزترین ئاستی هۆشداری خۆی بەرامبەر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند.

 

بەرپرسان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسەکە لە لوتکەی زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس لە هەفتەیەکدا لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١ دابەزیوە بۆ کەمێک زیاتر لە ٣٥٠٠ کەس لە ٢٤ی نیساندا، سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، زیاتر لە حەوت ملیۆن کەس بەهۆی پەتاکە گیانیان لەدەستداوە لە کاتێکدا ئامارە ڕاستەقینەکان زیاترە لە ٢٠ ملیۆن کەس.

 

دکتۆر تێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس ئاماژەی بەوەداوە کە پاش کۆبوونەوەی دوێنێی لیژنەی فریاکەوتن بۆ جاری ١٥ هەمین پێشنیاریان کردووە کە کۆتایی بە باری نائاسایی تەندروستی گشتی ڕابگەیەنرێت کە تا ئێستا نیگەرانییەکی نێودەوڵەتییە.

 

خراپترین شت کە ئێستا هەر وڵاتێک دەتوانێت بیکات ئەوەیە کە ئەم هەواڵە بکاتە هۆکارێک بۆ ئەوەی واز لە ڕێکارە خۆپارێزییە تەندروستییەکان بهێن بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو سیستەمەی کە  دوای ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ دروستبووە، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ یەکەمجار لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠دا ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ی وەک حاڵەتێکی فریاگوزاری تەندروستی گشتی و نیگەرانی نێودەوڵەتی PHEIC ڕاگەیاند.

 

ڤاکسینەکان یەکێک بوو لە وەرچەرخانە سەرەکییەکانی پەتاکە. بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ١٣ ملیار ژەمە لە دەرمانەکە دراوە بە هاوڵاتیان، ئەمەش زۆرێک لە خەڵک لە نەخۆشی و مردنی سەخت دەپارێزێت، بەڵام لە زۆرێک لە وڵاتان ڤاکسین نەگەیشتووەتە زۆربەی ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی، لە سەرانسەری جیهاندا زیاتر لە ٧٦٥ ملیۆن تووشبووی کۆڤید-١٩ تۆمارکراوە.

 

ئەمریکا و بەریتانیا وەک زۆرێک لە وڵاتانی دیکە پێشتر باسیان لە "ژیان لەگەڵ ڤایرۆسەکە" کردووە و زۆرێک لە پشکنینەکان و یاساکانی تێکەڵکردنی کۆمەڵایەتی کۆتایی پێهێنا، دکتۆر مایک ڕایان، لە پرۆگرامی فریاگوزاری تەندروستی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، ڕەنگە باری نائاسایی کۆتایی هاتبێت، بەڵام هێشتا مەترسییەک هەیە و ڕێکارەکانی خۆپارێزی بەردەوام گرنگن.