دەوڵەتی تورک هاوڵاتییەکی دیکەى لە عەفرین ڕفاند

لەگەڵ هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، داگیرکەران دەستیانکردووە بە ڕفاندنی ژن  و منداڵەکانی ئەو ناوچانەش

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین- سووریا، کە زانیارییەکان بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیان بەوەکردووە، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دوێنێ ٢٦ی شوبات هاوڵاتییەکیان بە ناوی عەبدۆ شەعبان تەمەن ٤٢ ساڵ، لە ماڵەکەی خۆی لە شاری عەفرین بەرەو شوێنێکی نادیار ڕفاندووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، داگیرکەران دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکەدا گرتووە.

 

لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا چوار هاوڵاتی لە عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە کوژراون و ٩٦ هاوڵاتی ڕفێندراون کە ژن و منداڵیشیان تێدایە.