ژنانی سوەیدا: هەڵمەتەکانی ناوزڕاندن ئیرادەمان لاواز ناکەن

دەیان خۆپیشاندەر لە شاری سوەیدای سووریا لە ناوەڕاستی گۆڕەپانی “کەرامەت” هاوسۆزییان لەگەڵ ئەو ژنانەدا دەربڕی کە بەشدارییان لە بزووتنەوەی ئاشتیانەدا کردووە، دوای ئەوەی لە ڕێگەی میدیاکانەوە بۆ سنووردارکردنی بەشداریکردنیان لە ناڕەزایەتییەکان ناویان زڕێنرا.

روشێل جونیۆر

 

سوەیدا- خۆپیشاندەرانی بەشداربوو لە بزووتنەوەی جەماوەری بەردەوامە لە شاری سوەیدای سووریا، دوای سەلماندنی ئامادەبوون و کاریگەری و گرنگی ڕۆڵی خۆیان لە دەربڕینی داواکارییەکانیان، تووشی هەڵمەتی چەواشەکاری لە دژی هەموو گروپە خوێندەوار و کرێکارەکان کران.

 

ژنە خۆپیشاندەرانی شاری سوەیدا کە بەشدارن لەو ناڕەزایەتیانەی کە ماوەی نۆ مانگە بەردەوامە، لە هەوڵی ناشرینکردنی ناوبانگیان ڕزگار نەبوون و هەوڵی ناوزڕاندنیان دەدات.

 

دوێنێ خۆپیشاندەران لە شاری سوەیدا ڕوویان لە گۆڕەپانی کەرامەت کرد بۆ زیندووکردنەوەی ئەو خۆپیشاندانانەی کە دەستیان پێکرد بە داوای ئازادی و دادپەروەری و باشترکردنی بارودۆخی ئابووری و ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان و جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکان خۆپیشاندەران.

 

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ژنانی سوەیدا ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەریان لە بزووتنەوەی ئاشتیخوازانەدا گێڕا، هەروەها ئەو چەشنە چەقبەستووەی ژنانیان شکاند، ئەمەش وایکرد هەندێک سایتی ڕاگەیاندن کار لەسەر ناوزڕاندنیان بکەن بە مەبەستی سنووردارکردنی بەشداریکردنیان.

 

سەلوا والی، خۆپیشاندەرێکە و باسی لەوەکرد، کە هەڵمەتی ناوزڕاندن ئیرادەی ئێمە لاواز ناکات، ئەم هەفتەیە تایبەتە بەو ژنانەی کە لە ڕێگەی سایتە میدیاییە بێناوەکانەوە بەرکەوتەی ناوزڕاندن دەبن کە ئامانجیان شکاندنی ئیرادەی ژنانە، ژنان ڕۆڵێکی سەرەکییان لە کۆمەڵەدا هەیە، بەتایبەتی لە سەردەمی قەیرانی سووریادا، بە ڕێکخستنی بۆنە و سەلماندنی ڕۆڵی خۆیان لە کۆمەڵگەدا، هەموو ئەمانە ئێمە ناترسێنێت یان ئیرادەمان ناشکێنێت، ئێمەش بەردەوام دەبین لە بزووتنەوەکەمان، دڵنیا دەبینەوە کە ئازادیمان بەدەست دەهێنین.

 

خەیزران خەیر، خۆپیشاندەرێکی ترە و وتی: ئێمە بەبێ ئامانج نەچووینە گۆڕەپانەکە، بەهۆی سەختی بەرگە نەگیراوی ژیان و  کۆچی گەنجان بۆ وڵاتانی دیکە لێرەین، منداڵانی بەرپرسان لە ژیانی گرانبەهادا دەژین، بەڵام منداڵەکانمان لە برسێتیدا دەمرن، هەروەها ئەو ناوزڕاندنەی کە ژنانی ناڕازی ڕووبەڕووی بوونەوە، نابێتە هۆکار بۆ ئەوەی ژنان لە ماڵەوە بمێننەوە و ئێمە تا دواین لە گۆڕەپاندا دەبین.

 

هیند سەڵاح وتی: سەرەڕای ئەو خراپەکارییە، بەردەوام دەبین لە بەشداریکردن لە بزووتنەوەکەدا، ئێمە چووینە دەرەوە بۆ گۆڕەپانی کەرامەت بۆ ئەوەی داوای مافەکانمان بکەین، ئێمە پاشەکشە ناکەین لە هەڵوێستی خۆمان بەهۆی ئەم سایتە میدیاییانەی کە هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی ناومان بزڕێنن.