بەشداربووانی مەراسیمی لەناوبردنی چەک بۆ شوێنی چالاكییەكە بەڕێكکەوتن
بەیانی ئەمڕۆ بە سەدان کەس لە بەشداربووانی مەراسیمی لەناوبردنی چەک لەلایەن گەریلاوە، لە سنووری سلێمانی كۆبوونەوە و لە ئێستادا بۆ شوێنی بەڕێوەچوونی مەراسیمەکە بەرێككەوتن.

سلێمانی
بڕیاروایە، ئەمڕۆ ١١ی تەمووز لە چوارچێوەی بانگەوازی “ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک”ـی ڕێبەر ئاپۆ، گرووپێکی گەریلا لە مەراسیمێکی سیمبولیکدا بە مەبەستی نیشاندانی نیازپاکی بۆ پرۆسەی چارەسەریی، چەکەکانیان لەناوببەن.
بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە بەشداربووانی مەراسیمەکە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، کۆبوونەوە و لە ئێستادا بەڕێكکەوتن بەرەو شوێنی بەڕێوەچوونی مەراسیمەکە.
لە مەراسیمەکەدا نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار بەشی کوردستان و تورکیا، ڕۆژنامەنووسان لە ئاستی ناوخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتی، ڕۆژشنبیران، چاودێران، دایکانی ئاشتی و خانەوادەی شەهیدان و چەندین کەسایەتی دیکە بەشداریی تێدادەکەن، لە ئاستی باشووری کوردستان و عێراقیش، هەموو لایەنە سیاسییەکان، ڕۆژنامەنووسان، ڕۆشنبیران و چاودێرانی سیاسیی بانگهێشت کراون، هەروەها شاندێکی دەزگای هەواڵگیریی عێراقیش بەشداریی لە مەراسیمەکەدا دەکات.
بە پێشەنگایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ٢٧ی شووباتی ٢٠٢٥دا، بۆ ئاشی و کۆمەڵگەیدیموکراتی، لە پەیامێکدا بانگەشەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێشنیارکرا، تێیدا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە بەستنی ١٢یەمین کۆنگرەی پەکەکە پێشنیاری لەناوبردنی چەک و خۆنوێبوونەوەی لە پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە کرد، لە دوای ١٢یەمین کۆنگرەی پەکەکە، پرسی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە پرسێکی گرنگ لە لایەن پارتە سیاسیی و لایەنەکانی تەواوی پارچەکانی کوردستانەوە لێی دەڕواندرا، لە دووەم پەیامی ڕێبەری گەلی کورد لە ٩ی تەمووزی ٢٠٢٥دا، بە بەشداری کردنی گرتە ڤیدۆیەک بۆ لەناوبردنی چەک، لە دوای ٢٧ ساڵ دووری لە چاوی هاوڵاتیانی کورد پەیامێکی ڤیدیۆی بۆ داماڵین و لەناوبردنی چەک بڵاوکردوە.
دەقی پەیامەکە بەمشێوەیەیە:
- پێداگرم له‌سەر بانگه‌وازییه مێژووییه‌كه‌ی ٢٧ـی شووباتی ٢٠٢٥ بۆ "ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی".
٢- به كۆنگره‌ی ١٢ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی "پەکەکە" وه‌ڵامێكی تاكۆتا ڕاست و ئه‌رێنی و به‌رفراوانی ئه‌مه‌تان دایه‌وه، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌تان به وه‌ڵامێكی مێژووییانه له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌م.
٣- ده‌بێت ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا وه‌كو ئه‌نجامێكی به بایه‌خ و مێژوویی په‌سه‌ند بكرێت. هاوكات ڕه‌نجی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه ڕۆڵی پرد ده‌گێڕن شایسته‌ی ڕێز و گرنگی پێدانێكی هاوئاسته.
٤- له سه‌ره‌نجامی سه‌رجه‌م گۆڕانكارییه‌كاندا، مانیفێستۆیه‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیم ئاماده‌كرد كه ده‌بێت به‌وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی بژمێردرێت. ئه‌م مانیفێستۆیه بە سەرکەوتوویی شوێنی مانیفێستۆی ٥٠ ساڵەی “ڕێگای شۆڕشی كوردستان” دەگرێتەوە. له‌و بڕوایه‌دام كه نه‌ك ته‌نیا بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مێژوویی كورد، بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێمی و گه‌ردوونیش ناوه‌ڕۆكێكی كۆمه‌ڵگه‌یی مێژوویی هه‌ڵگرتووه، گومانم نییه كه ئه‌مه نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی نه‌ریتی مانیفێستۆی مێژووییه.
٥- ده‌بێت به‌ئاشكرا ئه‌وه بڵێم كه هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه سه‌ره‌نجامی ئه‌و دانیشتنانه‌ن له ئیمراڵی ئه‌نجامم داون. به وریاییه‌كی به‌رزه‌وه كار كراوه بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیراده‌ی ئازاد بن.
٦- ئه‌م قۆناغه‌ی پێیگه‌یشتووین، هه‌نگاوی نوێ بۆ پراكتیزه‌كردن ده‌سه‌پێنێت. به بایه‌خه‌وه جه‌ختكردنه‌وه، تێگه‌یشتن و پابه‌ندبوون به بنەماکانی ئه‌م قۆناخه و ئه‌م هه‌نگاوه پێویستانه‌ی گرنگییه‌كی مێژووییان هه‌یه، مه‌رجی درێژه پێدانن به‌هه‌نگاوه‌كان.
ئیدی دان بە گەلی کوردا نراو، کورد بە ئامانجی سەرەکی خۆی گەیشتووە، لێرەدە کۆتای بە تەڤگەتی پارتی کرێکارانی کوردستان٠ پەکەکە، دەهێندرێت، کە ئامانجی لە نکۆڵیکردنی کورد و بە ئامانجی دامەزراندنی دەوڵەتێکی جیا ستراتیژییەکەی شه‌ڕی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی بوو.