تاژێ لەو شوێنەی کە ٧٤ ژن و منداڵی تێدا کوژران، داوای زیادکردنی خەباتی کرد

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "دەنگی بەرگری لە خۆت بە بەرامبەر جینۆسایدی ژنان"، تاژێ لە شوێنی ٧٤ ژن و منداڵ کە لە کاتی فەرمانەکەدا کوژراون، لێدوانێکی دا و داوای زیادکردنی خەباتی کرد.

شەنگال

 

هەڵمەتی "دەنگی بەرگری لە خۆت بە بەرامبەر جینۆسایدی ژنان" کە لە ٨ی ئازار لەلایەن تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) دەستیپێکرد، بە چالاکی جۆراوجۆر بەردەوامە.

 

لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا، تاژێ لە گوندی سۆلاخی شەنگال لە شوێنی ٧٤ ژن و منداڵ کە لە کاتی فەرمانەکەدا بە زیندووی سووتێنراون و بە خاک سپێردراون، بەیاننامەیەکی خوێندەوە و ڕایگەیاند، "لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەدا ٧٤ ژن و منداڵ لێرە بە زیندووی لەلایەن چەتەکانەوە کوژراون، هەموو شەهیدان بەبیر دەهێنینەوە و ئەم خەباتە بەردەوام دەبێت تا یەکێک لە ئێمە بمێنێتەوە".

 

بەیاننامەکەی تاژێ لەلایەن نەعم بەدەل خوێندرایەوە و تیایدا هاتووە، "ئێمە تا کۆتایی خەبات و بەرخۆدانی ژنان بەڕێوە دەبەین و هەموو پشتیوانییەک لە خەباتی ژنان دەدەین، هەموو ئەو ژنانەمان لەبیرە کە ڕاپەڕین و شەهید بوون، تێکۆشانیان دەگەیەنینە سەرکەوتن، ئەو هەڵمەتەی کە تاژێ لە مانگی ئازار دەستی پێکردووە تا ئەمڕۆش بەردەوامە. ئێمە درێژە بەم سەرهەڵدانە دەدەین و گەورەتری دەکەین، ئێمە ڕادەپەڕین و بەرەنگاری ئەم هێرشە دەبینەوە، بەدواداچوونیش بۆ دۆزی کچ و ژنانی خۆمان دەکەین کە شەهید بوون و تا ئێستاش لەلایەن چەتەکانی داعشەوە بە دیل گیراون".

 

ڕاگەیاندنەکە بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' و 'شەهید نامرێ' کۆتایی هات.

 

پاشان مۆمیان لەسەر گۆڕی شەهیدان داگیرساند.