زانکۆی کۆیە پاڵپشتی بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات
زانکۆی کۆیە وەک دامەزراوەیەکی نیشتمانیی بەرپرسیار بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیانی مرۆڤایەتی و ڕاگرتنی هێرش و کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، گردبوونەوەیەکی ڕێکخست.
شیا کۆیی
کۆیە- لە ٢١ی کانوونی دووەم،زانکۆی کۆیە وەک هەمیشە پاڵپشتی تەواوی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دووپات کردەوە بە ئامادەبونی “سەرۆکی زانکۆ و ئەنجومەنی زانکۆی کۆیە و مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندکار” گردبوونەوەیەکی مەدەنیانە بەرێوەچوو، کە تیایدە سەرۆکی زانکۆ پاڵپشتی و پشتیوانی زانکۆی دوپاتکردەوە بۆ خوشک و براکان لە ڕۆژئاوای کوردستان.
"شانازی بە شەڕڤانان دەکەم"
ئارەزوو نورەدین، سەرۆک بەشی پەروەردەی ئاینێ لەزانکۆی کۆیە وتی: ئێمە وەک ئەکادیمیای زانکۆ هاتوین پاڵپشتی خۆمان بگەیەنن بە ڕۆژئاوا، ناڕەزایی دەرببڕین بەرامبەر ئەوهەموو زوڵمەی بەرامبەر کور ڕۆژئاوا دەکرێت، وتیشی گومان هەیە لە مافی مرۆڤ وابزانم ئەوە هەیە تەنیا مەرەکەبی سەر کاغەزە و هیچی ترنیە، چونکە شتێک نییە گەر جێبەجێ نەکرێت لەسەر ئەرزی واقع کەواتە وجودی نییە ونەبووە بۆیە گومانم هەیە لەبونی مافی مرۆڤ، ئەوانەی لەتوانای ژن کەم دەکەنەوە بەداخم بۆیان چونکە ژن پێگەیەکی گرنگی هەیە لەناو کۆمەڵگە بەتایبەتی کۆمەڵگەی کورد، چونکە هەڵگڕتنی چەک لەلایەن ژنانەوە بڕیارێکی قورسە ئاسان نییە، شانازی بە شەڕڤانان دەکەم.
حەبیبەنیهاد، مامۆستای زانکۆ، وتی: وەک ئەکادمیای زانکۆ هەستاین بە گردبونەوەیەکی هێمنانە بۆ پاڵپشتی هەڤاڵانمان لەبەرەی ڕۆژئاوا،کە لەجەنگدان، وشارەکەمان بەدڵ و بەگیان لەگەڵیان داین. وکوردستان یەک پارچەیە هەرگیز بەش بەش نابێت، و ئەوشەڕەی لە ڕۆژ ئاوا دکرێت بەرخودانە بۆهەمو کردستانە، داواکارم خوا سەرکەوتویان بکات.
مامۆستا حبیبە ئاماژەی بەوەشکرد کە وڵاتان هەمیشە پشتیان لە کورد کردووە، و لە ڕۆژئاواڕێکەوتنی کردبوو بەڵام دووژمنان پابەند نەبونە وهەمیشە کورد قوربانیە، وئێمە لەباشور لەگەڵیانین لەنەتەوە یەگرتوەکان کەبەهانای هەڤاڵامان بێا لا ڕۆژئاوا چونکە ئەوان بەرگری لەخاک ونیشتمانی خۆیان دەکەن ،و کورد ئیراددەی بەهێزە قەت نانەوێ.
زەمەند یادگار، خوێندکاری زانکۆ وتی: کۆیە مەڵبەندی کوردایەتیە ویەک دەنگ و یەک هەڵوێستا لێرە کۆبۆتینەوە تا بەکوردان ڕۆژئاواو ڕۆژ هەڵت باکورد بڵێن ئێمە هەرچوارپارچەی کوردستان یەکین وپشتیوانی هەڵڤاڵانمانین، تاکە ڕێگەیەک بۆ ڕزگاری کورد یەک ڕیزیە تا دووژمن زەفەرمان پێ نەبات، دوو کۆ دوو نابێت بەچوار دەکاتە یەک.
محەمەد عەبدوڵا، منداڵێکی دڵسۆز بەجۆشەوە قسەی کردو وتی: ئێمە پشتیوانی ڕۆژئاوا دکەین چونکە زۆر زاڵم و دووژمن هاتوون دەیانەوێت خاکی ئێمە داگیربکەن بۆیە منیش پێیان دەڵێ، ئێمە پاڵپشتانین دووژمن ناتوانێت داگیری بکات.