ڕێزان شێخ دلێر: هەڵەبجە لە نێوان بۆنی سێوو تاڵی پەرواێزخستندا

ڕێزان شێخ دلێر، پارێزەرو ئەندامی دوو خولی پێشووتری پەرلەمانی عێراق دەربارەی ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەڵێت: ١٦ی ٣ تەنها یادێک نییە، برینێکی ساڕێژنەکراوە لە جەستەی کورددا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ سالیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەیە کە تێیدا پێنج هەزار کەس شەهید بوون.

 

ڕێزان شیخ دلێر، پارێزەرو ئەندامی دوو خولی پێشووتری پەرلەمانی عێراق لە پەڕەی خۆی لە فەیسبوک بابەتێکی سەبارەت بەم ساڵیادە نووسیوەو تێیدا هاتووە: ١٦ی ٣ تەنها یادێک نییە، برینێکی ساڕێژنەکراوە لە جەستەی کورددا. ئەمڕۆ کە یادی جینۆسایدی هەڵەبجە دەکەینەوە، نیشتمان لە دۆخێکی سەختدایە؛ میللەتێکی برسی و حکومەتێکی کاربەڕێکەر کە ئازارەکانی مێژووی لەبیرچووەتەوە.

 

ئاماژەی بەوەکردووە کە خاڵە سەرەکییەکانی پەیامەکەی بریتیین لە:

-پشتگوێخستنی هەڵەبجە نە لە لایەن حکومەتی فیدراڵ و نە جیهانەوە وەک پێویست قەرەبوو نەکراوەتەوە.

-واقیعی سیاسی هەرێمی کوردستان لە نێوان نەبوونی پەرلەمان و ململانێی سەرکردەکاندا.

-شکۆی قوربانییان بووەتە قوربانیی بەرژەوەندییەکان.

-مەترسییەکان جارێکی تر ناوچەکە لەناو جەنگدایە و مەترسیی "پریشکی گەورە" لەسەر کورد هەیە، بێ ئەوەی یەکدەنگییەک بۆ پاراستنمان هەبێت.

 

نووسیویەتی: دواکاری ئێمە ئەوەیە هەڵەبجە ببێتە هێرۆشیماکەی کوردستان؛ شارێک کە جیهان بۆ ئاشتی سەردانی بکات، نەک تەنها لە ساڵڕۆژەکەیدا بە وتاری بریقەدار یادی بکرێتەوە بەبێ بڕیاری یەکلاکەرەوە چارەنوسساز.