هاوڵاتیان دەستیان کردووە بە بڕینەوەی دار

بەهۆی بڕینەوەی دار بە شێوەیەکی بەردەوام، هاوڵاتییەک دەستگیرکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێووەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوى کردەوە، دواى ئەوەی ئاگادارکراونەتەوە لە دیاردەى بڕینى دارى سرووشتى لە گوندەکان بە گشتی و گوندى سنەڵجێ لە سنوورى چوارتا، ڕاستەخۆ تیمەکانیان دەرچوون بۆ ئەو گوندە، دەرکەوت ٣٠ دار بەڕوو بڕدرابوون.

 

بەڕێووەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لەبارەى بڕینەوەى دار بە شێوەیەکی بەردەوام بەدواداچوونیان هەیە بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی دار دەبڕنەوە، لە ئەنجامی هەوڵەکانیان کەسێکیان بە تۆمەتی بڕینەوەی دار دەستگیرکردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کردووەتەوە.