ئیستەنبوڵ، ژنان بە قاپ و کەوچکەوە ئاماژەیان بۆ گرانی و هەژاری کرد

بۆ ئەوەی ئاماژە بە هەژاری و قەیرانی ئابووری بکەن، ژنانی تەژەئا بە قاپ و کەوچکەوە ڕژانە بازارەکان و دەنگیان هەڵبڕی.

ئیستەنبوڵ

 

تەڤگەری ژنانی ئازاد-تەژەئە، بۆ ئەوەی سەرنج ڕاکێشنە سەر هەژاریی ژنان و قەیرانی ئابووری لەناو بازاری ناوچەی باغجلەر ژنان بە قاپ و کەوچکی بەتاڵەوە ناڕەزایەتییان نیشاندا، ژنان هەژاری و قەیرانی ئابووریان شەرمەزار کرد و بازرگانان و بازاڕکاران پشتیوانییان لەو ژنانە کرد.

 

ژنانی چالاکوان ئاماژەیان بەوەدا، "کاتێک لە کۆشکدا دەژی، حسابی پسوڵەکان ناکات، حسابی نانێک ناکات، ناکەوێتە ڕیزی نانەوە، گرینگی نادات کە منداڵەکانی چۆن دەژین، ئێمە ئەم نرخانە قبوڵ ناکەین، پێمان دەڵێن کە بە بەشی خۆتان ڕازی بن، کەواتە با ئەوانیش کۆشکەکانیان بەجێبهێڵن و وەک ئێمە بژین، ئێمەی ژنان ئەم سیستەمە دەگۆڕین، قاپەکانمان بەتاڵن و ئەوان ناتوانن هیچ لە هەژاران بستێنن و بیدەنە دەست دەوڵەمەندەکان، ژن ئەمە پەسەند ناکات".

 

هاوکات ژنان داوای بەشداربوونیان لە "کۆبوونەوەی مەزنی ژنان" کرد کە لە ٦ی ئادار لە کادیکۆی رەحتیم بەڕێوەدەچێت.

 

ت.پ