ئیسرائیل جارێکی دیکە منداڵانی کردە ئامانج

لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر چادرەکانی حەوشەی نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا لە غەززە و باڵەخانەکانی دیکە لانیکەم ١٦ فەلەستینی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسی دیکەش بریندار بوون، لە هێرشەکەی سەر لوبنان منداڵێک ژیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

هێرشەکانی ئیسرائیل کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بۆسەر کەرتی غەززە دەستیپێکرد بەردەوامە و ڕاگەیەندرا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ١٦ کەس لە فەڵەستین و منداڵێک لە لوبنان گیانیان لەدەستداوە.

 

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر فەڵەستینییەکانی دانیشتووی چادر لە حەوشەی نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا، بەپێی زانیارییەکان لە ئەنجامی هێرشەکاندا نزیکەی ٥ کەس گیانیان لەدەستدا، ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون، ساتی هێرشەکە لەو وێنانەدا دەبیندرێت کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە کە تیایدا چادرەکان لە باخچەی نەخۆشخانەکەدا دەسووتێن و هەوڵی ڕزگارکردنی بریندارەکان دەدرێت.

 

ئیسرائیل ماڵی خەڵک بۆردومان دەکات

سوپای ئیسرائیل ماڵی حەسەناتیان لە دیر بەلاح کردە ئامانج، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون، هەروەها لە هەمان کاتدا لە ئەنجامی بە ئامانجگرتنی ماڵی عەمودی لە کامپی پەنابەرانی جیبەل لە باکووری غەززە نزیکەی ٨ فەڵەستینی گیانیان لەدەستدا و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

 

هەروەها نزیکەی ١٦ هەزار و ٣١٤ منداڵ و ١٠ هەزار و ٩٨٠ ژن لەناو٢ ٣٩ هەزار و ٥٥٠ فەڵەستینی دان، لە هێرشەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە و ٩١ هەزار و ٢٨٠ کەس بریندار بوون.

 

ئەوەش زاندرا کە هێشتا هەزاران تەرمی لەژێر داروپەردوودا ماون و لە کەناری ڕێگاوبانەکان، نەخۆشخانە و خوێندنگەکان کە خەڵک پشتی پێدەبەستن دەکرێنە ئامانج و ژێرخانی مەدەنی لەناو دەبرێت.

 

ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر لوبنان دەستپێکرد و منداڵێک گیانی لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، هێزەکانی ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانییان لەدژی ڕووداوەکەی دار سریان لە خاڵی سنووری لوبنان ئەنجامدا، بەهۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا و ٦ کەسیش بریندار بوون.

 

باس لەوەکراوە، بەهۆی هێرشەکەوە سەرجەم ئەو هاوڵاتیانەی برینداربوون ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون بۆ ئەوەی چارەسەر وەربگرن.