ئیسرائیل ٢٤٦ ڕۆژنامەنووسی لە غەززە کوشتووە

نوسینگەی ڕاگەیاندنی فەڵەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە تا ئێستا ٢٤٦ ڕۆژنامەنووس لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کوژراون.

ناوەندی هەواڵ

 

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بێ وەستان بەردەوامن. نوسینگەی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی فەلەستین لە غەززە سەبارەت بە کوژراوانی ڕۆژنامەنووسان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا لیستی ئەو ڕۆژنامەنووس و میدیاکارانەی تێدابوو کە کوژراون.

 

بەگوێرەی ئەو لیستە، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا ٢٤٦ ڕۆژنامەنووس لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کوژراون.

 

دوێنێ پێنج ڕۆژنامەنووس کوژران

لە هێرشەکەی دوێنێی ئیسرائیل پێنج ڕۆژنامەنووس کوژران. لە دوایین هێرشدا، حوسام ئەلمەسری، فۆتۆگرافەری ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، محەمەد سەلامە. کامێرامانی تەلەفزیۆنی قەتەری کەناڵی جەزیرەی قەتەر، مریەم ئەبو دەقا، لە ئیندیپێندنت عەرەبی و ئەی پی، ڕۆژنامەنووس موعز ئەبو تەها کە لە کەناڵی ئێن بی سی نیوز لە ئەمریکا کاردەکات، ڕۆژنامەنووس ئەحمەد ئەبو عەزیز گیانیان لەدەستدا.