ئینستیتیوتی زەینەب خان كچە كورد بۆلێكۆڵینەوە، وەرگێران وهۆشیاری كولتووری كرایەوە
لەناو خانوی كولتووری حاجی مەجید "ئینستیتیوتی زەینەب خان كچە كورد بۆلێكۆڵینەوە، وەرگێران وهۆشیاری كولتووری" لە كۆیە كرایەوە.

شیا كۆیی
کۆیە-دوێنێ ١٧ی ئایار، لەناو خانوی كولتووری حاجی مەجید "ئینستیتیوتی زەینەب خان كچە كورد بۆلێكۆڵینەوە، وەرگێران وهۆشیاری كولتووری" لە كۆیە كرایەوە، کە كاری لێكۆلینەوەو توێژینەوەیە لە بواری كوردناسی و وێژەناسی وگرنگی وەرگێرانی دەققە هزریە جیهانیەكان، ویەكێك لە ئامانجە سەرەكیەكانی ئەم پەیمانگایە گرنگی دانە بەو وێژەیەی لەلایەن ژنانەوە دەنووسرێت هەروەها نووسینی وێژەی منداڵان وەرگێرانی شاكارە جیهانیەكانی بواری منداڵانە.
مهاباد ئازاد، مامۆستا لە زمانی كوردی زانكۆی كۆیە و سەرۆكی ئینستیتیوتی زەینەب خان وتی: ئینستیتیوتی زەینەب خان، كاری لێكۆلینەوەو توێژینەوەیە لە بواری كوردناسی و وێژەناسی وگرنگی وەرگێرانی دەققە هزریەكانە، پەیمانگاكەمان لەسەر ئامانجێكی روون دامەزراوە، بۆ پەرەپیدانی هۆشیاری ژنان و گەنجانە لە ڕیگەی توێژینەوەی فكری وئەدەبی وكلتوری وفەرهەنگی وپرسە هەنوكەیەكان وچارەنووسسازەكان.
سەبارەت بەناوكردنی زەینەب خانی كچە شاعیری كۆیە كە بە "كچە كورد" ناسراوە ئاماژەی بەوەکرد، زەینەخان ئەوژنە ڕێچكە شكێنەیەكە لەبنەماڵەی خادم سجادە، وخودی زەینەب خان ئەوژنە فەرامۆشكراوەیە كە مێژوو گرنگی پێنەداوە هەوڵ و تێكۆشانەكانی بۆكورد و بۆ نیشتمان و رۆشنگەری و ئەدەبیاتی كوردی كردویەتی تائیستا وەكو خۆی قسەی لەبارەوە نەكراوە، كە مافی خۆیەتی ئەو مافەی بۆبگەرێندریتەوە لەڕیگەی ئەو ئینستیتیوە دەمانەوێ ئەو مافەی بۆ بگەڕێنینەوە وەكو پیویست بدرەوشیتەوە لەسەرچالاكیەكانی وبەنەوەی داهاتوی بناسینین.
ئەوەشیخستەڕوو، پرۆژەكانیان بریتین لەوەی لە خوێندنگە سەرەتاییەكان هەفتەی رۆژێك باسی چیرۆك و میژووی كەڵە ژنان و پیاوان بكەین وخۆشەویستی خویندنەوەیان لا دروستبكەین.
پرۆفیسۆر شوكریە رەسوڵ كە میوانی كردنەوەی پەیمانگاكەبوو وتی: من ٤۳ كتێبم نوسیوە ویەك لەو كتێبانەم تایبەتە بە نوسینی كتابێك لەسەر زەینەب خان، وتیشی زەینەب خان لەهەمو شیعرەكانی وەك باخچەیەكی گوڵو گوڵزارە،وژنێكی پیشەنگ بووە دەستیان خۆشبیت بەكردنەوەی ئەو پەیمانگانە بەناوی زەینەب خان، وخۆزگە هەمو ئەو ژنە پیشەنگانی بكرێنە ناو پەرتوکێک بوو تا هەموو بزاننن كورد چەندین ژنی بەتوانای هەیە،چونكە ئەو شیعرانەی زەینەب خان نوسیویەتی هیچی كەمتر نیە لەو شیعرانەی لەلایەن پیاوانە نوسراوە لەسەردەمی ئەو لەناو كوردا، ئێسستا دڵخۆشم كە ژنانی زۆرهەن و چاوكراوەن لەبواری خۆیان ودەورو رۆڵی خۆیان هەیە.
بۆچی زەینەبخان درەنگ ناسێندرا؟
شوكریە رەسوڵ وتی: زەینەب خان لە ساڵی ۱۹۰۰لەدایك بووە بەڵام لە بیستەكان شیعرەكانی دەبینین،ئەوەش تا كەوتنە بازاری دیوانەكەی عەبدوڵا زەنگەنە وەك بۆمبێك بوو لەناو هەرێمی كوردستان ئینجا زیاتر بڵاو بۆیەوە ودەبینی زەینەب خان بەهۆی نەریتی كۆمەڵایەتی لەوەیە دەرنەكەوتبێت.
نەزەند بەگیخانی شاعیرو نووسەر ، و مامۆستای زانكۆیە لە پاریس كە یەك لەمیوانانی ئینستیتیوتی زەینەب خان بوو وتی: زەینەب خان لە میژوودا فەرامۆشكراوە ونبوو من ئەمرۆ لەروانگەی فیمێنستیەوە قسەم كرد كە بۆچی هەمیشە ژن لە مێژوی ئیمەدا وونە! ئایابەراستی ژنی لێهاتو وبەتواناو نوسەرمان نیە؟ وڵامی ئەوپرسیارەش ئەوەیە ئێمە كۆمەڵگایەكی تا سەر ئیسقان پیاو سالارین هەمیشە پیاو زەق دەكرێتەوە وسەكۆی دامەزراوەوزانكۆكانی كەناڵەكانی بۆتەرخان دەكرێت وژنان كەم دەردەكەن وهەرچەندە ژنی زۆر بەتوانامان هەیە.
هۆكاری ئەوجیاكاریەی گەراندەوە بۆ ئەوەی كە ستەم جیاكاریەی لە ژنان دەكرێت و زۆر لە نا ئاگایی و ناهۆشیاری ئێمە رەنگی داوەتەوە دیارە بەهۆی ئەو هەمو شەپۆلی ئیسلامی سیاسی رەنگی داوەتەوە وهەستی پێدەكرێت و خۆشحاڵم ئەمرۆ لێرەم كە ئێرە ببـتە سەكۆیەك بۆژنان.
شیرین سائیب، سەرۆكی ریكخراوی هیوا فاوەندیشن لە سلێمانی وتی: ئەمرۆ زۆر خوشحاڵم ئامادەبووم لێرە، هەست دەكەم ماڵێك هەیە كە دەتوانین خۆمانی تێدا بدۆزینەوە، و یەك لە پرۆژەكانمان ٩ گۆرانی زەینەب خان بكەین بەگۆرانی وكلیپ، ئەوەش هەنگاوێك بوو كە دووبارە زەینەب خان بێنینەوە ناو ئەدەبی كوردی.
شیرین سائیب لەكۆتاییدا وتی: هەوڵی زۆر هەیە ژن بێدەنگ بكرێت بەڵام سەركەتوو نابن، چونكە ژن نیوەی كۆمەڵگەیە و بناغەی كۆمەڵگەیە، بۆیە زۆر هیوام بەژنی كوردە، چونكە ژنان توانیویانە دەرهەقی ئەو هەموو ئەزموونە ناخۆشە بێن جا لەهەربوارێكی چەوساندنەووە بێت، بەڵام هەر دەمێنین، بۆ ئەو ژنانەش كەتازە پێدەگەن دەبێت بەردەوام بن تا دەگەنە ئامانجی خۆیان.