یونسێف ئاوی کامپی کۆچبەرانی لە شەهبا بڕیوە

یونسێف، کە لە ساڵانی ٢٠٢٠و ٢٠٢١دا ئاوی گوندەکانی شەهبای بڕی، هەروەها لە ١٥ی شوباتدا ئاوی کامپەکانی کۆچبەرانی لە شەهبا بڕی.

ناوەندی هەواڵ

 

کاتێک عەفرین داگیرکرا و خەڵکی عەفرین چوونە ناو شەهبا، یونیسێف ئاوی لە ناوچە و کامپەکانی شەهبا دابەش دەکرد، ئاو لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلەوە دابەش دەکرا لە کۆگا پلاستیکییەکان لە گوندەکان و کامپەکان. بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٠ دا، یونیسێف دابەشکردنی ئاوی بۆ گوندەکانی ناوچەکانی تل ڕەفعەت و شێراوا و ئیحرز و ئەحداس کەمکردەوە و لە ساڵی ٢٠٢١ لە هەموو ناوچەکەدا بڕی، هەروەها ڕێژەی ئاوی کامپەکان کەمکرایەوە بۆ ٦٥٠ هەزار لیتر ئاو.

 

سەرەڕای ئەوەش، ٣٠٠هەزار لیتر ئاو لە کامپی سەردەم و ٢٨٠ هەزار لیتر ئاو لە کامپی بەرخۆدان دابەشکراوە و ٤٥ هەزار لیتر ئاو لە کامپەکانی عەفرین و شەهببا و ڤێگەر دابەشکراوە. ئەم ڕێژەیە لە وەرزی زستاندا بوو. لە وەرزی هاویندا ڕێژەی ئاو بەرزبووەوە و ٩٥٠ هەزار لیتر ئاو دابەش کرا.

 

لە ١٥ی شوباتدا ئاو بە تەواوی لە کامپەکاندا بڕدرا.