ئەو ژنانەی داوای ئاشتییان کردو دەستگیرکران ئازادکران
لە ١ی ئەیلوول، ڕۆژی جیهانی ئاشتی، ١٠٠ کەس کە ٩٥یان ژن بوون دەیانویست بەشداری لە بۆنەکەدا بکەن لە کادیکۆی بە ئەشکەنجەدان دەستگیرکران، دوای دادگایی کردنیان ئازادکران.
ناوەندی هەواڵ
هێزی ئاشتی و دیموکراتی کرێکارانی ئیستەنبوڵ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئاشتی لە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە ناوچەی ئیسکەلە لە کادیکۆی بە دروشمی "شەڕ دەبێتە لەدەستدان، ئاشتی دەبێتە سوودگەیاندن" چالاکییان ڕێکخست و ١٠٠ کەس کە ٩٥یان ژن بوون دەستگیرکران.
دەربارەی ئەو کەسانەی دەستگیرکران بە "دژایەتیکردنی یاسای کۆبوونەوە و خۆپیشاندان" تۆمەتبارکرا لە کەیسەکەدا لە حەڤدەهەمین دادگای تاوانی ئەنادۆڵی ئیستەنبول، شاندی دادگا بڕیاری خۆی ڕاگەیاند و فەرمانی ئازادکردنی ئەو ١٠٠ کەسەی دا.