ئەو دایکەی کچەکەی ڕفێندرا: بە وتنی ئێمە پاسەوانین هەڕەشەمان لێدەکەن

لە ئامەد کەسێک بە ناوی د.ی بە بەڵێنی هاوسەرگیری منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵانی ڕفاند، نورجان دەمیر دایکی منداڵەکە وتی: بە وتنی ئێمە پاسەوانین دەیانەوێت ئێمە بترسێنن، من نیگەرانم لە ژیانی منداڵەکەم.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- زاندراوە کەسێک بە ناوی د.ی تەمەن ١٨ ساڵ لە شارەدێی شەهیتلیک لە ئامەد بە بەڵێنی هاوسەرگیری منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵانی فریوداوە و ڕفاندوویەتی، دایکی منداڵەکە بەناوی نورجان دەمیر،سەبارەت بەو بابەتە ڕایگەیاند، سەرەڕای سکاڵاکەی لە بنکەی پۆلیس، هیچ ڕێوشوێنێک بەرامبەر بەو کەسانەی ئاماژەیان پێکراوە نەگیراوەتەبەر، ماوەی چەند ڕۆژێکە هیچ زانیارییەکیان لە کچەکەیەوە پێنەگەیشتووە.

 

١٠ ڕۆژە زانیاری دەربارەی منداڵەکەی وەرنەگرتووە

نزیکەی ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی د.ی، منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵی ڕفاند،دوای ڕووداوەکە نورجان دەمیر، دایکی منداڵەکە چووەتە بنکەی پۆلیس و سکاڵای  تۆمارکردووە، لە بنکەی پۆلیس پێی وتراوە "گەڕانمان کرد بەڵام نەماندۆزیەوە، ئێمە تێبینیمان کردووە و لە هەر شوێنێک بیدۆزینەوە، کاری پێویست دەکەین"، ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژانە زانیاری لە کچەکەی وەرناگرێت و نیگەرانە لەبارەی ژیانییەوە.

 

هەڕەشەی "ئێمە پاسەوانین، ناتوانن دژمان بوەستنەوە" بەرامبەرمان دەکرێت

زاندرا بەدواداچوونەکانی داواکاری گشتی سەبارەت بەو بابەتە بەردەوامە، نورجان دەمیر وتی: منداڵەکەم هێشتا زۆر بچووکە، پێگەیشتوو نییە، بە بەڵێنی هاوسەرگیری فێڵ لە کچەکەم دەکەن، دەترسم شتێک بەسەر کچەکەمدا بێت، زانیم خێزانی ئەو کەسەی کچەکەمی ڕفاندووە پاسەوانە، دوایین جار کە قسەم لەگەڵ کردن پێیان وتم "ئێمە پاسەوانین، ناتوانن دژمان بوەستنەوە" بنکەی پۆلیس هیچ ناکات، منیش ناتوانم هیچ بکەم، تەنها منداڵەکەمم دەوێت، دەترسم شتێکی بەسەر بێت یان ئازاری پێ بگات، دەمەوێت بەم زووانە دەستم بگاتە منداڵەکەم.