"ئەشکەنجەدان و سوکایەتیی بەرانبەر تەرمی ژنی بەرخۆدێر تاوانی جەنگە"
ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی ئاماژەی بەوەکرد، ئەشکەنجەدان و سوکایەتیی بەرانبەر تەرمی ژنی بەرخۆدەر لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە، تاوانی جەنگە!" و نابێت ڕێگە بە هێرشی ڕەگەزپەرستان و دوژمنانی ژن بدرێت.
ناوەندی هەواڵ
ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی ڕایگەیاند لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی حەلەب، لە لایەن پاشماوەی چەتەکانی داعشەوە تاوانی گەورە بەرامبەر بە ژنان و خەڵکی مەدەنی ئەنجامدراوە و ئەو هێرشانەش درێژەپێدەری زیهنیەتێکی دژە ژنان و پیاوسالارانەیە. لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەشکەنجەدان و سوکایەتی بەرانبەر جەستەی ژنان تاوانی جەنگە.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە سیاسەتەکانی شەڕ لە مێژووەوە تا ئێستا بەزۆریی ژنانی کردووەتە ئامانج و ئەم هێرشانە ئامانجیان سەرکوتکردنی تێکۆشانی ژنانە بۆ ئازادی و یەکسانی، ئەنجومەنی ژنان کۆمەڵکوژییەکانی ڕۆژئاوا و شنگال لە دژی ژنانی بەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند کە دەستبەرداری تێکۆشان دژی ئەو زیهنیەتە نابن.
لەکۆتاییدا، بانگەواز لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و ڕێکخراوەکانی ژنان کراوە بەرانبەر ئەم تاوانانەی لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە کراون بێدەنگ نەبن و پشتیوانی لە ژیانێکی ئازاد و یەکسان بۆ ژنانی سووریا بکەن.