ئێشکگری دادپەروەری ٣٠٨ ڕۆژە بەردەوامە
لە ڕۆژی٣٠٨ەمیندا ئێشکگری "دادپەروەری" ئەمینە شەنیاشار و فەریت شەنیاشاری کوڕی بەردەوامە.
لە ڕۆژی٣٠٨ەمیندا ئێشکگری "دادپەروەری" ئەمینە شەنیاشار و فەریت شەنیاشاری کوڕی بەردەوامە.
ڕوحا
ئەمینە شەنیاشار کە هاوسەرەکەی و دوو کوڕی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە لایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی روحا کۆمەڵکوژکران، لە بەردەم دادگای روحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی چالاکیی ئێشکگریی بۆ دادپەروەرییان لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ەوە دەستی پێکردووەو ئەمڕۆ لە ٣٠٨ەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.
بنەماڵەکە لەسەر هەژماری کۆمەڵایەتی خۆیان و لە هەژماری ئەردۆغان و هەژماری ئەنجومەنی فەرمیی نوسییان و وتیان: "تێکۆشانمان لەبەردەم دەرگای بینای داد لە ئورفا لە ڕۆژی٣٠٨ەمدایە ئەوانەی ئەمڕۆ لە TBMM بێدەنگن، ناتوانن سبەینێ بەرگری لە خۆیان بکەن لە بەرامبەر کۆمەڵگا".