یەرەژە: ڕاگەیاندن گۆڕەپانێک نییە بۆ ململانێی سیاسی بەڵکو شوینی بونیادنانی هۆشیاری کۆمەڵایەتییە
یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری ژنانی کورد ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و جەختی لەوە کردەوە، کە ڕۆژنامەگەری ئازادی ژنان دەنگێکی بەرخۆدان پێکدەهێنێت کە لە ئازار و هۆشیاری ژنانەوە سەرچاوە دەگرێت، بەرجەستەکردنی میراسی شەهید غوربەتلی ئارسۆزە.

ناوەندی هەواڵ
یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێک یادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی ژنانی کورد دەکاتەوە، یادی خەباتی میدیای ژنان دەکاتەوە، کە بە ئازار و ئازادی ژنانی کورد دەستی پێکردووە، هەروەها ئەم ڕۆژە ڕێزلێنانێکە بۆ یادی غوربەتلی ئارسۆز، ڕۆژنامەنووس و چالاکوان کە لە ساڵی ١٩٩٧ لە هەرێمی کوردستان شەهید بوو.
بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری ژنانی کوردەوە، یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان "یەرەژە" ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەم ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و جەختی لە ڕۆڵی ژنانی ڕۆژنامەنووس لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕووبەڕووبوونەوەی زانیاری هەڵە و قسەکردن وەک ئامرازێکی بەرخۆدان کردەوە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ٧ی تشرینی یەکەمدا یادی ڕۆژی ڕۆژنامەوانی ژنانی کورد دەکەینەوە، کە نوێنەرایەتی لوتکەی خەباتێکی درێژخایەنی ژنانی کورد دەکات بۆ شکاندنی بێدەنگی و دامەزراندنی میدیایەک کە نەک هەر بە ناوی ئەوانەوە قسە بکات، بەڵکو لە ئازار و ئەزمون و هۆشیاری ئازادیانەوە سەرچاوەی گرتووە، لە کۆنفرانسی دووەمی سەندیکای ڕاگەیاندنی ژنان، کە لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆی ساڵی ٢٠١٣ لە ناوچەکانی پاراستنی مێدیا بەڕێوەچوو، وەک ڕێزێک بۆ یادی غوربەتلی ئارسۆز، ڕۆژنامەنووس و چالاکوان، یەکێک لە پێشەنگەکانی بواری ڕۆژنامەگەریی بەرخۆدان ڕاگەیەندرا.
ئاماژە بەوە کراوە، کە ئەم ڕۆژە لە ئەنجامی قوربانیدانی گەورە هات، لە پێش هەموویان قوربانیدانی شەهید غوربەتلی ئارسۆز، کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ لە هەرێمی کوردستان شەهید بوو، ڕگەیاندرا: غورباتلی ئارسۆز تەنها ڕۆژنامەنووس نەبوو، بەڵکو هێمای ژنێک بوو کە پێی وابوو وشە دەتوانێت بەرامبەر فیشەک بوەستێتەوە و وێنەیەک دەتوانێت بەهای هەزار ووشە بێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، جەخت لەوە کراوەتەوە، کە غوربەتلی ئارسۆز لە سەختترین کاتەکاندا پابەندبوونی پیشەیی و ئەخلاقی بەرجەستە کردووە، دەنگی ڕاستی لە بەرەکانی بەرخۆدانەوە بۆ ویژدانی جیهان گەیاندووە، ڕاگەیاندرا: کە میراسەکەی ئەمڕۆی ئەو میراسێکی بەکۆمەڵە بۆ هەموو ڕۆژنامەنووس و پیشەگەرێکی میدیایی کە شوێنپێی ئەو لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا دەگرێت و وشەی وەک ئامرازێکی بەرخۆدان و یادەوەری هەڵگرتووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هەرێمەکەمان ئەمڕۆ لە ڕاستیەکی ئاڵۆزدا دەژی کە شەڕی میدیایی و فێڵ و گەمارۆی فیکری یەکتر دەبڕێت، ئەمەش لە هەوڵێکدایە بۆ بێدەنگکردنی دەنگی ئەو ژنانەی کە بە هۆشیاری و هەڵوێستی خۆیان، ئەزمونێکی میدیایی ناوازەیان دروستکردووە، سەرەڕای ئەوەش، ژنانی ڕۆژنامەنووس لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەمڕۆ لە پێشەنگی ئەو کەسانە وەستاون کە بەرگری لە ڕاستی دەکەن،هەروەها ڕووبەڕووی ستەم و هەڕەشە دەبنەوە و کامێرا و مایکرۆفۆن وەک ئامرازی بەرخۆدان هەڵدەگرن، نەک تەنها بۆ ڕاپۆرتکردنی ڕووداوەکان.
یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان لە ڕێگەی ڕاگەیاندراوەکەیەوە پێی وایە، کە میدیای ئازادی ژنان ئەمڕۆ بەرپرسیارێتییەکی مێژووی لە ئەستۆدایە بۆ پاراستنی بنچینەی شۆڕشی ژنان و چەسپاندنی بەهاکانی ئاشتی و دادپەروەری و یەکسانی، ئازادی قسەکردن بەردی بناغەی بونیادنانی کۆمەڵگاەەکی دیموکراتیکیە لەسەر بنەمای دانپێدانان و بەشداریکردن و شکۆمەندی مرۆڤ، لەبەر ڕۆشنایی بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک، خۆمان دووپات دەکەینەوە، کە میدیا تەنها گۆڕەپانێک نییە بۆ ململانێی سیاسی، بەڵکو پانتاییەکە بۆ بونیادنانی هۆشیاری کۆمەڵایەتی، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ژنانی پیشەگەری میدیا و ڕۆژنامەنووسان ئەرکی بەرجەستەکردنی ڕۆحی ئەم بانگەوازەیان پێدەسپێردرێت لە ڕێگەی وتارێکەوە کە دژایەتی عەقڵییەتی تاکڕەوانە و توندوتیژانە دەکات و زمانی لێکتێگەیشتن و پێکەوەژیان لەبری هاندان و دابەشبوون دەچێنێت.
یەکێتی میدیای ژنانی ئازاد، لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەیدا دووپاتیکردەوە، بە باوەڕبوون بە میراسی شەهیدانی میدیا و هەموو ئەوانەی لە دژی توندوتیژی و تاریکی قسەیان کرد، پابەندبوونمان دووپات دەکەینەوە بۆ درێژەدان بەو گەشتە بەرەو میدیایەکی ژنانی ئازاد کە گوزارشت لە ئیرادەی ژنان بکات بۆ ژیان و بەرەنگاربوونەوە، میدیایەک کە تەنها لە زانیاریدا سنووردار نییە، بەڵکو هەڵگری پەیامێکی ئەخلاقی و مرۆڤییە، لەگەڵ بەرجەستەکردنی ئەو ڕۆحی ئاشتییەی ئێمە بەدوایدا دەگەڕێین، هەروەها ڕووبەڕووی هەموو جۆرەکانی داگیرکاری و جیاکاری و فریودان دەبێتەوە، لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی ژنانی کورد، سڵاو لە هەموو ژنانی ڕۆژنامەنووسی ئەمڕۆ بە پەنجەی ڕووناکی دەنووسن سەرەڕای تاریکی، و هەموو ئەوانەی گیانیان بەخت کرد بۆ ئەوەی ڕاستی بە زیندووی بمێنێتەوە، بەڵێنمان نوێ دەکەینەوە کە وشەی ئازاد بە سەکۆمان دەمێنێتەوە، ژنی ئازاد بە کرۆکی پەیامەکەمان دەمێنێتەوە، ئاشتیش بە ئامانجی باڵامان دەمێنێتەوە.