"ئەرشیفی ئازاری عێراقی"؛ یادەوەری ژنێکی عێراقی کە چیرۆکی نەتەوەیەک دەگێڕێتەوە

لە دانیشتنێکی هەفتانەدا لە بەغدای پایتەختی عێراق، کیفاح مەجید، هونەرمەندی عێراقی پڕۆژەی "ئەرشیفی ئازاری عێراقی"ی پێشکەش کرد، کە لەڕێگەی ٢٣ تابلۆوە، یادەوەری نەتەوەیەکی بارگرانی شەڕ و ئازارەکانی بەڵگەدار کرد.

رەجا حەمید ڕەشید

 

عێراق- کاتێک کارەسات دەگۆڕێت بۆ هونەر، و ئازار بۆ ڕەنگ، کارە هونەریەکان زیاتر دەبن لە تەنها دەربڕینێکی جوانیناسی، بەڵکو دەبێتە بەڵگەنامەیەکی نیشتمانی کە بەرەنگاری لەبیرچوونەوە دەبێتەوە و مێژوویەک دەپارێزێت کە مەترسی لەناووچونی لەسەرە، ئەمەش ئەوەیە کە کیفاح مەجید، هونەرمەندی عێراقی لە پرۆژە هونەرییە جوڵاوەکەیدا بە ناوی "ئەرشیفی ئازاری عێراقی" بەرجەستەی کرد، جێگەی سەرنجی ئەو دانیشتنە هەفتانەیە بوو کە لە ڕۆژی ١٧ی تشرینی یەکەمی لەلایەن گەلەری مەجید لە بەغدا لە ژێر ناوی "گفتوگۆی بینراو، میوزیک، ئەدەب" بەڕێوەچوو.

 

سەرنجی سەرەکی دانیشتنەکە پڕۆژەی کیفاح مەجید، هونەرمەند بوو، بە ناونیشانی "ئەرشیفی ئازاری عێراقی"، کارێکی هونەری ئینستێلاسیۆن بوو کە پێکهاتووە لە ٢٣ تابلۆ، لە قۆناغە جیاوازەکانی مێژووی سەختی عێراقدا دروستکراون، لەوانە شەڕ و ئابڵوقە و دیکتاتۆرییەت لە ساڵانی هەشتاکان تا ٢٠٠٦، کارە هونەریەکانی تەنها ئەزمونێکی بینراوی کەسی نییە، بەڵکو هەوڵێکی ڕاستیە بۆ دووبارە داڕشتنەوەی یادەوەری عێراقی بە شێوەیەکی بینراو و بەڵگەنامەکردنی ساڵانێک لە ئازار و ناخۆشی لە تاریکترین قۆناغەکانی مێژووی مۆدێرنی عێراقدا.

 

"ئەرشیفی ئازاری عێراق" تەنها کۆمەڵێک تابلۆ نییە، نەڵکو شایەتحاڵێکی زیندووە بۆ ئەزمونەکانی گەلێک و خەباتەکانی ژنێک کە ئازارەکەی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی کاڵ نەببەوە، هەروەها کارێکە بۆ بەرگەگرتن کە پێویستی بە یادەوەری هەیە، هونەریش بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی خۆی لە شان بگرێت.

 

هونەرێک کە بەرەنگاری لەبیرچوونەوە دەبێتەوە و یادەوەری دەپارێزێت

کیفاح مەجید، هونەرمەند وتی: بڕیارمدا ئەم بەرهەمانە کۆبکەمەوە بۆ ئەرشیفێکی بینراو کە یادەوەری گەلێک هەڵدەگرێت، ناوم ناوە ئەرشیفی ئازاری عێراقی، ئەمەش وەک بەشێک لە پرۆژەی پاراستنی یادەوەری عێراقی، هونەر لێرەدا شتێکی خۆشگوزەرانی نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتییەکی مێژووی و ئەخلاقییە بەرامبەر بەو کەسانەی کە ئازاریان ئەزمون کردووە بەڵام هیچ دەنگێکیان نییە بۆ گێڕانەوەی.

 

ڕوونیشیکردەوە، هەر تابلۆیەک لەم ئەرشیفەدا نوێنەرایەتی ساتێک لە ئازارەکانی عێراق دەکات: شەڕە وێرانکەرەکان، زیندانە تاریکەکان، ئابڵوقەیەکی ئابوری دامرکێنەر، هەژاری ڕاستەقینە، گەندەڵی سیستماتیک، خێڵەکی، کۆچی گەنجان و دایکانی خەمبار، ئەرشیفێکە کە قسە لەسەر یادەوەری ژنێک دەکات کە هەڵگری ئازاری تەواوی نەوەیەک بووە، یادەوەریی ئەو دایکانەی کە کوڕەکانیان لەدەستداوە، ئەو منداڵانەی کە پێشوەختە گەورە بوون، و ئەو پیاوانەی کە تا مردن بێدەنگی خۆیان خواردۆتەوە، بەڵگەنامەیەکی شەڕەکانە چونکە هەموو وڵاتانی پێشکەوتوو یادەوەری گەلەکەیان دەپارێزن بۆ بەهێزکردنی بوون و ناسنامەکەیان، پێویستە ناسنامەکەمان ڕەگ داکوتێنین بە پاراستنی ئەو یادەوەریانەی کە ئازارمان لەگەڵدا هاوبەش کردووە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە فەلسەفەی پەیکەرسازی و جوانی بەم شێوەیە فێری کردم کە یادەوەری بکەم بە بارستەیەکی بەرجەستە، کە شایەتحاڵی بێت و قسە بکات و ڕەتیدەکاتەوە بێدەنگ بێت، ئەمەش لە ڕوونکردنەوەیەکی وردی پێنج لە تابلۆکانیدا دەردەکەوێت کە بە ناوەکانی "ئەرشیفی ئازاری عێراقی"، "دەرکراوەکە"، "نیشتمان کۆچ ناکات" و "خەمێکی عێراقی"یە.

 

کیفاح مەجید لە ساڵی ٢٠٠٦ وازی لە نیگارکێشان هێنا و ڕووی کردە خوێندنی پەیکەرسازی، بەڵام هەرگیز یەکەم تابلۆکانی لە بیر نەکردووە، بەڵکو پرسیارێکی سەرەکی لە خۆی کرد: ئایا باوەڕپێکراوە پشتگوێخستنی ئەم تابلۆیانە، چونکە لە دەرەوەی خوێندنی ئەکادیمی لەدایک بوون؟ ئایا پێویستە هێزی سڕینەوەی یادەوەریم بە لەبیرچوونەوە بدەم؟

 

لێرەوە بیرۆکەی ناوەڕۆکی پڕۆژەکەی هاتە ئاراوە، کە ئەم بەرهەمانەی گۆڕی بۆ جەستەیەکی بینراو و ماددی- بارستەیەکی هونەری کە ئازار وەرئەگرێت و دەیپارێزێت و شوێنی خۆی لە بۆشاییدا داگیردەکات، هەڵبژاردنێکی بینراوە کە ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت، یادەوەرییەک بەڵگەدار دەکات کە نابێت لە بیر بکرێت و بە توندی لە شوێنی هونەری و کولتووریدا ئامادەیە.

 

پرۆژەکەی کیفاح مەجید بەشێکی زۆری ئیلهامەکەی لە کارەساتێکی قوڵی کەسییەوە وەردەگرێت: کە لەدەستدانی خێزانەکەیەتی، لەلایەن ڕژێمی پێشووەوە لەسێدارەدران،، ئەم کارەساتە کاریگەرییەکی قوڵی لەسەر ئەو بەجێهێشت و پایەیەکی بنەڕەتی شێوازی هونەرییەکەی پێکهێنا و پاڵنانی بۆ پابەندبوون بە قوتابخانەی ئێکسپرێشنیستی مێژووییەوە، کە باوەڕیان بە ئەرشیفکردنی مێژووی نەک تەنها گەلان، بەڵکوو تاکە کەسەکان و ئەزمونەکانی ژیانیشیان هەیە.

 

سەرەڕای سەختییەکان... کۆمەڵگە قسە دەکات

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هونەر تاکە زمانی من بوو بۆ ڕزگارکردنی ڕاستی لە بێدەنگی و گۆڕینی زیان بۆ ئامادەبوونێکی هەمیشەی، سەرەڕای ئەو ئاستەنگییە تەکنیکییانەی کە ڕووبەڕووی بوومەوە، جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە ئاسان نەبوو،هەروەها  ڕووبەڕووی چەندین کێشە بوومەوە، بەتایبەتی لە مامەڵەکردن لەگەڵ کەرەستە سەختەکانی وەک پارچەی ئاسن، و لە پۆلێنکردن و ڕازاندنەوەی بەرهەمەکاندا، لەگەڵ ئەوەشدا، پێموایە ئەنجامەکە شایەنی هەوڵدان بوو، و دڵخۆشی من لەوەدایە کە توانیم، زیاتر لە بیرۆکەیەک لەناو بارستەیەکی جەستەیدا پێکبهێنن، ئەمەش بۆ من ئەم کارە سەرکەوتنێکی کەسی و هونەرییە بۆی.

 

کیفاح مەجید، لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەسەر ڕۆڵی ژنانی عێراق لە ژیانی مەدەنی و ڕۆشنبیریدا کردەوە، وتی: ژنانی عێراقی ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە بزووتنەوەی مەدەنیدا، سەرەڕای ئەو زیانە زۆرانەی کە تووشی بوون، لەگەڵ ئەوەشدا، هەر ئارامی و لێبوردە و ئامادەی بەهێزن، کە هەڵگری یادەوەری نەتەوەیەکن و هاوبەشن لە داڕشتنی داهاتووەکەی.

 

"ئەرشیفی ئازاری عێراقی" تەنها کۆمەڵە تابلۆیەک نییە، بەڵکو شایەتحاڵی زیندووە بۆ ئەزمونەکانی گەلێک و ململانێی ژنێک کە هەڵیبژارد بۆ بەڵگەنامەکردنی ئازارەکە لەبری ئەوەی ڕێگەی پێبدات لەناوبچێت، کارێکە کە پێویستی بە یادەوەرییە بۆ ئەوەی بەرگە بگرێت، بۆ هونەریش بەرپرسیارێتی خۆی لە شان بگرێت.

 

دانیشتنەکە بەشداربوونئ ئامادەبووان لەخۆگرتبوو، لەوانە هونەرمەندان، ئەکادیمیستەکان، ڕەخنەگران و نووسەران، جگە لە بەشداریکردن لە بەشە جیاوازەکانی زانستی وزانیاری، هەروەها ئەو بابەتەی لەبەردەستدایە زوو تێپەڕ نییە، بەڵکو بابەتێکە کە دڵی گەلی عێراق دەگرێت و پرسیار و نیگەرانییەکان دەوروژێنێت کە بە درێژای نەوەکان درێژدەبێتەوە، بابەتێکی گرنگی گەورەیە، کە ئەزمونی کەسی لەگەڵ نیگەرانییە بەکۆمەڵەکاندا یەکدەگرێتەوە و داوای وەستان و بیرکردنەوە لە هەموومان دەکات، چونکە ئەوەی لێرەدا باس دەکرێت تەنها بیرۆکەیەک نییە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی ڕۆحی تەواوی نەتەوەیەکە، لەگەڵ تەماح و برین و خەونەکانی.