کوردەکان و ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات ڕووبەڕووی هەڕەشەی کوشتن و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵیان دەبنەوە
چالاکوانان و زیندانیانی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دانیشتووی دەرەوەی وڵات ڕووبەڕووی تۆمەتی "تیرۆریزم" و هەڕەشەی ڕژێمی ئێران لەوان سزای لەسێدارەدان و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەبنەوە.
ناوەندی هەواڵ
لە کاتێکدا، کە دەسەڵاتدارانی ئێران هەڕەشەی لە سێدارەدان و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵییان لە دەرەوەی وڵات دەکرد ئەگەر پشتیوانی لە هەوڵەکانی ڕووخاندنی ڕژێم نەکەن، دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سەر بە ناوەندە ئەمنییەکان باسیان لە دەستگیرکردنی ٥٠ هاوڵاتی لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کردووە.
ڕژێمی ئێران نەیارانی خۆی بە هاوکاری لەگەڵ "دەستدرێژکاران"، "ئەمریکا" و "ئیسرائیل" تۆمەتبار دەکات، بەم پێیە، نووسینگەی دادستانی گشتیی ئێران ٨ی ئادار ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، چالاکوانان و ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات کە "لەگەڵ حکومەت و گروپە دوژمنکارەکان ڕێکدەکەون و هاوکاری دەکەن" ڕووبەڕووی سزای لەسێدارەدان و دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکیان دەبنەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، کە لەسەر بنەمای ماددەی یەکەمی یاسایەک کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا دەرچووە، باس لەوە دەکات، کە هەر کارێک کە "لە بەرژەوەندی ئیسرائیل یان حکومەتە دوژمنکارەکاندا" دادەنرێت، لەوانەش حکومەتی ئەمریکا یان ڕژێم و گروپە دوژمنکارەکانی دیکە یان هەر توخمێکی سەر بە خۆیان، کە پێچەوانەی ئاسایشی وڵات بێت، تاوانبارەکە دەخرێتە ژێر دەستبەسەرداگرتنی سەرجەم موڵک و ماڵیی و سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا دەسەپێنرێت.
ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە خەڵکی ناوخۆی ئێران لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی هەڕەشەی دووبارە دەبنەوە، کە قەدەغەکردنی وێنەگرتنی شوێنە ئامانجدارەکان یان شوێنە سەربازییەکان، هەروەها گواستنەوەی کەرەستەی سەربازی قەدەغەکراوە، لەگەڵ هۆشداریی دووبارە کە ئەو جۆرە کارانە دەتوانن سزای توندی لێبکەوێتەوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵی پەرش و بڵاو لە ناوخۆی ئێرانەوە سەبارەت بە دەستگیرکردنی هاوڵاتییان دەرکەوتووە، ئاژانسە هەواڵییەکانی سەر به سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی باسیان لە دەستبەسەرکردنی ٥٠ هاوڵاتی له لایه ن بەڕێوبەرایەتیەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له پارێزگاکانی كهگیلویه و بویر ئەحمەد کرد.
لە ڕاپۆرتەکەدا، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو، کە ئەو هاوڵاتیانە تۆمەتبارکراون بەوەی "بەنیازی بەدەستهێنانی چەکن بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی".