یەپەژە ئارین میرکان و ڕێڤانا ڕۆژئاوای بەبیرهێنایەوە

یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" لە ١١یەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ئارین میرکان و ڕێڤانا ڕۆژئاوا بە مەڕاسیمێکی سەربازی بەبیری هێنانەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ٢٧ی ئەیلوول فەرماندە و شەڕڤانانی یەپەژە بە مەبەستی یادکردنەوەی شەهیدان ڕێڤانا ڕۆژئاوا و ئارین میرکان، مەڕاسیمێکی سەربازییان ئەنجام دا. هەروەها ڕاگەیەندراوە یەپەژە لە شاری حەسەکە بە مەڕاسیمێکی سەربازی هەردوو شەهیدی  بەبیرهێناوەتەوە.

 

لە مەڕاسیمەکەدا دورشین کۆبانێ،فەرماندەی یەپەژە وتی: وەک دەزانرێت لە کاتی شەڕی کۆبانێدا، لە گەرمەی شەڕدا هەڤاڵ ڕێڤانا وەک ژنێکی خاوەن پێوانی وڵاتپارێزی، بەشداری ڕیزەکانی یەپەژە بوو. بە هەڵوێست، بەشداربوون، ئیرادە و پێداگرییەوە تا دوایین هەناسە بەرخۆدانی کرد.

 

وتیشی: هەڤاڵ ڕێڤانا هێشتا ساڵێکی لە یەپەژە تەواو نەکردبوو، لە هەمان ساڵدا، کاتێک چەتەکانی داعش بە هەموو دڕندەییەوە هێرشیان کرد، هەڤاڵ ڕێڤانا گەمارۆدرا و بریندار بوو. دوای برینداربوونی لە نێو چەتەکاندا خۆی تەقاندەوە و بەم شێوەیە گەیشتە ئاستی شەهیدبوون.

 

"ئێمە ئاڵای بەرخۆدان لە ئاسمانەوە بەرز دەکەینەوە"

دورشین کۆبانێ، فەرماندەی یەپەژە لە کۆتایی قسەکانییدا شەهید ئارین میرکانی بەبیر هێنایەوە و وتی: وەک هەڤاڵ ڕێڤانا هەڤاڵ ئارینیش لە شەڕی کۆبانێدا بوو بە سیمبولی بەرخۆدان. هەروەها خۆی بە داگیرکەراندا تەقاندەوە و بەبێ دوودڵی ئەو چالاکی فیداکارانەی ئەنجامدا، بەم شێوەیە چووە ناو کاروانی نەمرانەوە، ئەو ڕۆحەی دواجار لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقوزاخ و دێر حەفیر و شەهبا و حەلەب و مەنبج سەریهەڵدا هەمان ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانی بوو. ئەمەش لە سایەی بیرکردنەوە و کاری ڕێبەر ئاپۆ کە ئەو ڕۆحەی لە ئێمەدا چاند، لە کۆتاییدا دەڵێین هەڤاڵانی فیداکاریمان بوونە هێڵێک بۆ ئێمە کە دەبێت پەیڕەوی لێبکەین و هەمیشە ئەو ئاڵایە هەڵدەگرین و لە ئاسمانەوە بەرزی دەکەینەوە.