ئەنجومەنی ژنانی شەهبا پاڵپشتی ژنانی کرێکار دەکات

ئەنجومەنی ژنانی عەفرین-شەهبا باخچەیەکی ساوایانی منداڵانی لە ناحیەی تل رەفعەت کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ژنانی کرێکار.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- ئەنجومەنی ژنانی عەفرین-شەهبا باخچەیەکی ساوایانی لە ناوچەی تل رەفعەت سەر بە کانتۆنی شەهبا کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و سەختییەکانی دایکانی کرێکار و پێشوازی لەو منداڵانە دەکات کە دایکیان کار دەکەن. 

 

باخچەی ساوایان لە ٢٥ی نیسان کراوەتەوە و لە ئێستادا ٨ منداڵ لەوێ دەمێننەوە، ڤێلانتین بەکر، ئەندامی باخچەی ساوایان کە بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی ژنانی کرێکار کرایەوە، باسی لە کارەکانی کرد.

 

"دەرگامان کراوەیە بۆ هەموو منداڵان"

ڤێلانتین بەکر بە کردنەوەی باخچەیەکی ساوایان لە تل روفعەت سەرنجی بۆ پێداویستیەکانیان ڕاکێشا و وتی: ماوەیەکە باخچەی ساوایان کراوەتەوە و ئێمە لەوێ کاردەکەین، ئەم باخچەیە زۆر سوودی هەیە بۆ دایکانی کرێکار و یارمەتی ئەو ژنانە دەدات کە کار دەکەن، ئەوان منداڵەکانیان لای ئێمە بەجێدەهێڵن و بەبێ هیچ بەربەستێک کارەکانیان ئەنجام دەدەن، لە کاتژمێر ٨:٠٠ بۆ ٣:٠٠ پێشوازی لە منداڵەکان دەکەین و پێداویستیەکانیان دابین دەکەین.

 

'فێری خوێندنەوە و نووسینیان دەکەین'

لە کۆتاییدا ڤێلانتین بەکر ڕوونی کردەوە کە منداڵان لە ڕێگەی یارییەکانەوە فێری خوێندنەوە و نووسین دەبن و لە کۆتاییدا وتی: دوو ژن لەگەڵ منداڵەکاندا دەمێنینەوە و پێداویستییەکانیان دابین دەکەین. هەروەها خواردنیان بۆ ئامادە دەکەین و فێری ئەلفوبێی کوردیشیان دەکەین، دەستەی ژنانمان هەموو پێداویستیەکانی ئەم باخچەمان پێشکەش دەکات و منداڵەکان پارێزراو دەمێننەوە.