ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی: پاکێجی دادوەری نوێ مافەکانی ژنان دەکاتە ئامانج
ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی ڕەخنەی لە ڕەشنووسی "پاکێجی دادوەری دوانزەیەم" گرت، بە هەوڵدان بۆ داڕشتنەوەی کۆمەڵگە بە پێی ڕێبازێکی تاکەکەسی ئایدیۆلۆژیی دەزانێت کە هەمووارکردنە پێشنیار کراوەکان مافی ژنان و منداڵان دەکەنە ئامانج.
ناوەندی هەواڵ
ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی دووپاتی کردەوە، کە ڕەشنووسی دوانزەهەمین پاکێجی چاکسازیی دادوەری لە هەمووارکردنەوەی یاسایی تێدەپەڕێت و دەسەڵاتدارانی تورکیای تۆمەتبار کرد بەوەی کە هەوڵی لادانی سەرنج لە قەیرانەکانی وڵات دەدەن، لە ڕێگەی یاسایەکەوە کە مافەکانی ژنان و منداڵانی کردۆتە ئامانج.
ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی ٤ی حوزەیران، ڕاگەیاندراوێکی درێژخایەنی بڵاوکردەوە و تیایدا وردەکاری ناوەڕۆکی "ڕەشنووسی دوانزەهەمین پاکێجی چاکسازی دادوەری"ی خستەڕوو، لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە پاکێجە پێشنیار کراوەکە تەنها هەموارکردنەوەیەکی یاسایی نییە، بەڵکو هەنگاوێکی نوێیە لە پرۆژەیەکی سیاسیدا کە ئامانج لێی دووبارە داڕشتنەوەی کۆمەڵگەیە بەپێی دیدێکی ئایدیۆلۆژیی تاکەکەسی.
دووبارە داڕشتنی کۆمەڵگە بەپێی ڕوانگەیەکی تاکڕەوانە
ڕوونیکردووەتەوە، ئەو پاکێجە نوێیە لە کاتێکدایە کە قەیرانە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی وڵات خراپتر دەبن، لەوانە بێکاری، هەژاری، کوشتنی ژنانی، بەکارهێنانی منداڵان، هەروەها زیادبوونی منداڵان بۆ باندەکانی ماددە هۆشبەرەکان و تاوانە ڕێکخراوەکان.
ئاماژەی بەوەدا، کە دەسەڵاتداران لەبری ئەوەی چارەسەری ئەم قەیرانە پێکهاتەیییانە بکەن، پەنا دەبەنە بەر دەرکردنی یاسایەک کە مافەکانی ژنان و منداڵان بکاتە ئامانج، ئەمەش لە هەوڵێکدا، بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، بۆ سەرقاڵکردنی ئەو کێشە ڕاستەقینەیانەی ڕووبەڕووی کۆمەڵگە دەبێتەوە.
جەختی لەوە کردەوە، کە پاکێجە دادوەرییەکان وەک ئامرازێک بۆ دووبارە داڕشتنەوەی کۆمەڵگە بەپێی بنەما پیاوسالارییەکان بەکاردەهێنرێن و زانیارییە دزەپێکراوەکانی ڕەشنووسی پاکێجە نوێیەکە بە ڕوونی ڕەنگدانەوەی ئەم ڕەوتەن.
نەفقە... مافێکی بەدەست هێنراو بۆ ژنان
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، باس لە سنووردارکردنی مافی نەفەقەی ژنان لە ڕەشنووسی یاساکەدا کراوە بەهۆی هەژارییەوە، هەروەها بە ئامانجگرتنی ئەم مافە بەدەست هێنراوە، چاوپۆشی لەو بارودۆخە سەختە ئابووری و کۆمەڵایەتییە دەکات کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە و نوێنەرایەتی هەوڵێک دەکات بۆ گەڕانەوەیان بۆ ژینگەکانی توندوتیژی و وابەستەیی زۆرەملێ.
جەختی لەوە کردەوە، کە نەفەقە خەڵاتێکی بێسنوور نییە، بەڵکو بە یاسا مەرجی ڕوون ڕێکدەخرێت، وێناکردنی وەک بارگرانییەکی هەمیشەیی یان "قازانجی نایاسایی"، بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، "قسەکردنێکی دوژمنکارانەیە دژی ژنان".
ئاماژە بەوە کراوە، کە هەزاران ژنی جیابووەوە بە هیچ شێوەیەک پارەی نەفەقە وەرناگرن، هەروەها هەممو هەوڵێک ڕەتکردەکەنەوە بۆ پێشێلکردنی ئەم مافە.
یاسادانانێک کە هاندەری قسەی ڕق و کینەیە
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، باس لە هەموارکردنەکانی پەیوەست بە "پرۆسەی ڕەخنەکردنی ڕەگەزی" کراوە، بەو پێیەی کە لەسەر بنەمای بیرکردنەوەیەک دامەزراون کە ناسنامەی ڕەگەزی جیاواز ڕەتدەکاتەوە و بە تاوانباری دەزانێت.
ئەنجومەنەکە دووپاتی کردەوە، کە ئەم ڕێبازە هاندەری تاوانەکانی ڕق و کینە و پێشێلکردنی مافی تاکە بۆ سەربەخۆیی جەستەیی، هەروەها دەستڕاگەیشتن بە چاودێری تەندروستی مافێکی بنەڕەتی مرۆڤە کە نابێت بە هۆکاری سیاسی یان ئایدیۆلۆژی سنووردار بکرێت.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی دووپاتی کردەوە، کە ڕێگە نادات مافەکانی ژنان و منداڵان بخرێنە ژێر مەترسییەوە و بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن لە مافی ژیان و هاوڵاتیبوونی یەکسان و ئازادی.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئاماژە بەوەشکراوە، بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی و فرەیی و ئازاد و یەکسان بە دەستبەسەرداگرتنی مافەکان بەدی نایەت، بەڵکو بە فراوانکردن و مسۆگەرکردنی مافەکان بۆ هەمووان بەدەست دێت.
ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی بەڵێنیدا بەردەوام بێت لە خەبات لە دژی ئەوەی کە بە "پێشێلکارییەکانی سەپێنراو لە ژێر پەردەی دوانزەهەمین پاکێجی دادوەریدا" پێناسەی کردووە، بەرگری لە "پێکەوەژیان و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک" بە هەموو فرەچەشنییەکەیەوە بکات.