ئەنجومەنی ژنانی دەبەپە بەڕێکخستن بوون بەرەو کۆنفرانس هەنگاو دەنێت

ئەنجومەنی ژنانی دەبەپە کە لەم دواییانەدا وۆرک شۆپی بۆ ژنان لە هەموو بەشەکانی کوردستان ڕێکخستووە، بەرەو کۆنفرانس دەڕوات، ئەنجومەنەکە کۆمیسیۆنی ژنان لە هەموو شارێکدا بۆ ڕێکخستن و چارەسەرکردن دادەمەزرێنێت.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد-ئەنجومەنی ژنانی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان بۆ بەهێزکردنی ڕێکخستنبوون بەرەو کۆنفرانس هەنگاو دەنێت، پێشبینی دەکرێت سەدان ژن بەشداری ئەو کۆنفرانسە بکەن کە لە ٨ی ئەم مانگە لە ئامەد بەڕێوە دەچێت، لە کۆنفرانسەکەدا بابەتەکانی توندوتیژی دژی ژنان و هێرش و سیاسەتی شەڕی تایبەت دژی کۆمەڵگە تاوتوێ دەکرێت و پلانێکی نوێ دیاری دەکرێت، ژنان بە پلانێکی نوێ دەست دەکەن بە سەفەربەری ڕێکخستنبوون لە کوردستان.

 

نورتەن ئوزومجو، ئەندامی ئەنجومەنی پارتی دەبەپە سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ کۆنفرانسەکە قسەی بۆ  ئاژانسەکەمان کرد.

 

"دەست دەکەین بە سەفەربەری ڕێکخستنبوون"

نورتەن ئوزومجو ڕایگەیاند، بەردەوامن لە کارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەتی ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە و وتی: مانگی ڕابردوو وۆرکشۆپێکمان ڕێکخست، دوای ئەم وۆرکشۆپە سەبارەت بە ڕووداوەکانی داهاتوو، لەگەڵ ڕێکخراوێکی بەهێزتر کارەکانمان ئەنجام دەدەین، لەم پڕۆسەیەدا پارتەکەمان دەچێتە ناو پڕۆسەی کۆنفڕانس و کۆنگرە لە چوارچێوەی چالاکی پێکهێنان، ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە کۆنفرانسی ژنان ساز دەکەین، دوای ئەوە دوو ڕۆژ دواتر کۆنفرانسی گشتی بەڕێوەدەچێت، لەم کۆنفرانسەدا دەست بە سەفەربەری ڕێکخستنبوون دەکرێت کە هەمیشە تیشکمان لەسەر دەبێت، وەک دەزاندرێت دەبەپە پارتێکی کوردستانییە، هەروەها لە کۆنفڕانسەکەماندا باسی دەکەین، ئەو کارانەی لەم دواییانەدا ئەنجاممان داوە و ئەنجامەکانی و پلانەکەمان بۆ ماوەی دوو ساڵ ئامادە دەکەین.

 

"بە گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکان، چارەسەرێک بونیاد دەنێین"

 نورتەن ئوزومجو ڕایگەیاند، لە کۆنفرانسەکەدا باس لە هێرشەکانی دژی ژنان دەکرێت، کارنامەی سەرەکیش شێوازی بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکان دەبێت و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لەکاتێکدا کە شەڕی تایبەت ئەوەندە قورس بووە، ویستمان لە دژی ئەو هێرشانە تێبکۆشین و قسەیەک بکەین، لەم پڕۆسەیەدا ئەنجومەنی ژنانمان لە زۆر خاڵدا وۆرک شۆپی دژ بە شەڕی تایبەت ڕێکخست، لەم وۆرک شۆپانەدا گەیشتینە هەزاران ژن، باسی خەباتی هاوبەش لە دژی هێرشەکان دەکەین، ئەم بابەتە بنەڕەتیانە ئەو بابەتانە دەبن کە هەمیشە لە کۆنفرانسدا باسی دەکەین، ئێمە بە ڕێکخستنی خەباتی ژنان دەتوانین وەڵامی ئەم پرۆسەیە بدەینەوە، جگە لە شەڕی تایبەت، پێشێلکاری لە زیندانەکاندا هەیە و مامەڵە لەگەڵ زیادبوونی ڕووداوەکانی توندوتیژی دەکەین.

 

کۆمیسیۆنی ژنان دادەمەزرێن

نورتەن ئوزومجو ڕایگەیاند، هاوکات لەگەڵ دامەزراندنی کۆمیسیۆنەکانی ژنان، ئامانجیان بڵاوکردنەوەی کارەکانیانە بۆ هەموو بوارەکان و وتی: وەک ئەنجومەنی ژنانی دەبەپە، لە پڕۆسەی بەردەمماندا، ئامانجمان ئەوەیە گەڕەک بە گەڕەک بچین و هەم تۆڕی کۆمەڵایەتی و هەم سەفەربەری ڕێکخستنبوون بەهێزتر بکەین، لە کۆنفرانسدا دروشمی گشتیمان ڕێکخستن و خەبات دەبێت، دوای گفتوگۆکانی ناو کۆنفرانس، نەخشەیەکی نوێ دروست دەکەین، لەم پرۆسەیەدا لە ڕێگەی ڕێکخستنەوە بەهێزتر دەبین لە بوارەکەدا، بە دامەزراندنی کۆمیسیۆنی ژنان لە هەموو شارەکانی کوردستان، کێشەکانی ژنان لە شوێنی خۆیان دەستنیشان دەکەین، بە عەقڵی هاوبەش ئامانجمان ئەوەیە بگەینە چارەسەر.